سبه‌ینێ موچه‌ى یه‌که‌کانى 70 و 80 دابه‌ش ده‌کرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ دهستنى به دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى حه‌وت کرد و سبه‌ى مووچه‌ى یه‌که‌کانى 70 و 80 دابه‌ش ده‌کات.
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌رێگه‌ى گروپى ڤایبه‌ره‌وه بۆ رۆژنامه‌نوسان ئه‌وه‌یان بڵاوکردۆته‌وه ئه‌مڕۆ ده‌ست به دابه‌شکردنى موچه کراوه و دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و لیوا هاوبه‌شه‌کان موچه‌یان وه‌رگرتووه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کردووه سبه‌ى چوارشه‌ممه 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2019 مووچه‌ى مانگى حه‌وتى یه‌که‌کانى 70 و 80ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌کرێت.
هاوکات به‌پێى خشته‌ى وه‌زاره‌ته‌کان ڕۆژى پێنجشه‌ممه موچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و رۆژى یه‌کشه‌مه‌ى داهاتوو موچه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و رۆژى دووشه‌ممه وه‌زاره‌تى ته‌دنروستى دابه‌شده‌کرێت.