سه‌رۆک وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا: به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌مریکاوه ئێمه هاوشانى کورده‌کان ده‌بین
5 ساڵ لەمەوپێش
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا
سه‌رۆک وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند داعش له سوریا کۆتایى نه‌هاتووه بۆیه به‌رده‌وامده‌بن له جه‌نگى دژى داعش هاوشانى کورده‌کان به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌مریکا که ده‌ستبه‌رداریانبوون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٨ى تشرینى یه‌که‌مى ٢٠١٩ ئیدوارد فیلیپ سه‌رۆک وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا له په‌رله‌مان له وه‌ڵامى ره‌خنه‌کانى چه‌ند په‌رله‌مانتارێک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بۆچى فه‌ره‌نسا به‌ئاشکرا به‌رگرى له کوردانى سوریا ناکات له‌سه‌روبه‌ندى ئه‌گه‌رى هێرشى تورکیا بۆ باکورى سوریا، وتى که ئه‌وان به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌مریکاوه له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌یان نه‌کشاونه‌ته‌وه و هاوشانى کردنى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) کارى له یه‌که‌مینیانه دژى داعش.
"جه‌نگى دژى داعش ته‌واو نه‌بووه و ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له هاوشانى هه‌سه‌ده به‌سه‌رکردایه‌تى کورده‌کان"، سه‌رۆک وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا واى وت.
هه‌روه‌ها ئیدوارد فیلیپ وتیشى ،"وتنى شته‌کان به‌دلسۆزانه و په‌یوه‌ست بوونه‌وه باشتره له دوودڵى ئاشکرا له‌لایه‌ن هه‌ندێک هاوپه‌یمانه‌وه، به‌ڕاشکاوانه‌تر هاوڕێ ئه‌مریکییه‌کانمان".
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ له تویتێکدا ڕه‌تیکرده‌وه کورده‌کانى فه‌رامۆش کردبێت و به "گه‌لێکى تایبه‌ت و شه‌ڕکه‌رى ناوازه"ناوزه‌ندى کردن به‌ڵام جه‌ختیشى له‌وه کرده‌وه تورکیا هاوبه‌شێکى ئابورى ئه‌مریکایه.