ترەمپ: ئەمریکا هەشت تریلیۆن دۆلاری خەرج کردووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست

5 ساڵ لەمەوپێش



کاکەلاو عەبدوڵا

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند چوونی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خراپترین بڕیاربووە دراوە و تا ئیستا وڵاتەکەی هەشت تریلیۆن دۆلاری لە ناوچەکەدا خەرج کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، "ئەمریکا هەشت ترلیۆن دۆلاری خەرجکردووە بەشەڕکردن و سیاسەت کردن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەزارەها سەربازی ئازامان لەدەستداوە و ملیۆنەهاش لەلایەنەکانی بەرامبەر کوژراون."

هەروەها ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە چوونی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست "خراپترین بڕیاربووە درابێت لە مێژووی وڵاتەکەماندا" بۆیە ئیستا کاتی ئەوەیە "بەلەسەرخۆیی و وریاییەوە سەربازە ئازاکانمان بگەڕێنینەوە بۆ نیشتمان".

سەرۆکی ئمریکا ئاماژەشی بەوە کرد ئەمریکا لەسەر بەڵگەی هەڵە و بێ بنەما چووە جەنگەوە ئەویش هەبوونی "چەکی کۆمەڵکوژی بوو" کە ئێستا ساغبووەتەوە "هیچ بوونی نەبووە"، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو بەڵگانەی ساڵی ٢٠٠٢ خرانە روو لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە کە "عێراق خاوەنی چەکی کۆمەڵکوژییە".

تویتەکەی ترەمپ لەکاتێکدایە ماوەی چەند ڕۆژێکە رووبەڕووی رەخنەی توند بووتەوە هەم لەناوخۆی ئەمریکا و هەم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بەوپێیەی ناپاکی بەرامبەر کوردی هاوپەیمانی کرد لە سوریا و فەرامۆشیکردن  بۆ پەلاماری تورکیا.

هاوکات دوێنێ لەژێر فشارە زۆرەکاندا، ترەمپ لە زنجیرە تویتێکدا نکۆڵی لەوە کرد کوردەکانی فەرامۆش کردبێت و بە "شەرکەری ناوازە"  وەسفی کردن و هۆشداریشیدایە تورکیا کە ئەگەر پەلاماری باکوری سوریا بدات ئابوریەکەی "تێکدەشکێنێت".

بەڵام دوێنێ وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەکرد هەموو ئامادەکارییەکان بۆ لەشکرکێشی باکوری سوریا تەواو بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار