هەسەدە داوای ناوچەی دژە فڕین دەکات 

5 ساڵ لەمەوپێش



کاکەلاو عەبدوڵا
هێزەکانی سوریای دیموکرات داوای ناوچەیەکی دژە فڕین دەکات تا فڕۆکەکانی تورکیا نەتوانن هێڕش بکەنە سەر خەڵکی مەدەنی. 
لە بەیاننامەیەکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) داوا لە ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات "ناوچەیەکی دژە فڕین دروست بکەن بۆ وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خەڵکی بیتاوان". 
هەروەها ئاماژەش بەوە کراوە "ئێمە نیاز پاکی خۆمان دەرخست بۆ میکانیزمە ئەمنیەکی نێوان تورکیا ئەمریکا، بۆیە ئەمە وای لە خەڵکی ئێمە کرد بێ بەرگری بمێننەوە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا  کەمێک لەمەوبەر ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر باکوری سوریا رایگەیاند بەناوی "بەهاری ئاشتی".
دوبەدوای راگەیاندراوەکە هێرشی ئاسمانی  دەستی پێکرد بۆ سەر گرێ سپی و سەرێکانی. 
لەئیستادا لێشاوی بەجێهیشتنی خەڵک دەستی پێکردووە لە ناوچەکەدا. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار