هەسەدە: هێرشەکان وادەکات دیلە داعشەکان ڕابکەن

5 ساڵ لەمەوپێش



کاکەلاو عەبدوڵا 
 بەرپرسانی کورد لەناو هەسەدە هۆشداری ئەوە دەدەن تاوەکو هێرشەکانی تورکیا قووڵترببنەوە ئەگەری راکردنی دیلە داعشەکان زیاتر دەبێت. 

ئەمڕۆ  پێجشەممە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بەدران کورد، راوێژکاری بەرپرسانی هەرێمی خۆبەرێوبەری بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی راگەیاند کە ناچارن پاسەوانەکانی زیندانییە داعشەکان کەمبکەنەوە لەگەڵ ئەوەی تورکیا هێرشەکانی قووڵتر دەکاتەوە و هێرشی زەمینی دەکات. 

"ئەم هێرشە بەدڵنیاییەوە پاسەوانەکان کەمتر و بێهزتر دەکات کە چاودێرن بەسەر زیندانییە داعشەکانەوە، ئەمەش رەنگە سەربکێشێت بۆ دەربازبوونیان یان چەند هەڵسوکەوتیک بکەن کە لەدەستی پاسەوانەکان دەربچێت". بەدران کورد وای وت

هەروەها بەرپرسە کوردەکە وتیشی قووڵبونەوەی هێرشەکان "مەترسییەکی گەورە دروست دەکات". 

نزیکەی دوو هەزار زیندانی داعش لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان ئەمە جگە لە خێزانەکانیان کە نزیکەی ٨ هەزار کەس دەبن. 

پێشتریش هەسەدە هۆشداریدابوو کە ئەگەر تورکیا هێرش بکات ئەو دیلە داعشانە ڕەنگە دەربازببن. 


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار