نێچیرڤان بارزانى: ئاماده‌ین نێوه‌ندگیرى بکه‌ین بۆ وه‌ستانى شه‌ڕ
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و ئاماده‌یى خۆى ده‌ربرڕێت بۆ نێوه‌ندگیرى له‌نێوان تورکیا‌و هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) تا شه‌ڕ و ناکۆکیه‌کان کۆتایى پێدێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2019 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌په‌یامێکیدا ده‌رباره‌ى ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌که‌ى تورکیا بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات له‌سوریا ڕایگه‌یاند:" له سه‌ره‌تاوه به وردى چاودێریى دۆخه‌که ده‌که‌ین و به دڵگرانى و نیگه‌رانییه‌کى قووڵه‌وه له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى فورات له سووریا ده‌ڕوانین به‌تایبه‌تى که گرووپه توندڕه‌وه‌کانى ئۆپۆزسیۆنى سووریا تیایدا به‌شدارن".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت"تێکچوونى ئاسایش و نه‌مانى سه‌قامگیرى ده‌ڕوانین که ده‌ره‌نجامى چاوه‌ڕواننه‌کراو و مه‌ترسیدارى بۆ ناوچه‌که و جیهان لێ ده‌که‌وێـته‌وه، بۆیه له‌پێناو ڕاگرتنى شه‌ڕ و دروستکردنى ئارامیدا، له هه‌وڵى به‌رده‌وامداین و بۆ هه‌موو نێوانگیرى و هاوکارییه‌ک ئاماده‌ین".
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم:
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به وردى چاودێریى دۆخه‌که ده‌که‌ین و به دڵگرانى و نیگه‌رانییه‌کى قووڵه‌وه له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى فورات له سووریا ده‌ڕوانین به‌تایبه‌تى که گرووپه توندڕه‌وه‌کانى ئۆپۆزسیۆنى سووریا تیایدا به‌شدارن. شه‌ڕ، ده‌رگا به سه‌ر کوشتار و ده‌ربه‌ده‌رى و ئاواره‌بوونى خه‌ڵکى سڤیل و دروستبوونى ناسه‌قامگیرى له ته‌واوى ناوچه‌که‌دا ده‌کاته‌وه و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆریش جددیتر و گه‌وره‌تر ده‌کات.
ئێمه که له هه‌رێمى کوردستان و عێراق قوربانییه‌کى زۆرمان بۆ تێکشکاندنى تیرۆر داوه و مه‌ینه‌تییه‌کانى شه‌ڕمان بینیوه، زۆر به نیگه‌رانى و هه‌ستیارییه‌وه له ئاڵۆزبوونى دۆخه‌که و تێکچوونى ئاسایش و نه‌مانى سه‌قامگیرى ده‌ڕوانین که ده‌ره‌نجامى چاوه‌ڕواننه‌کراو و مه‌ترسیدارى بۆ ناوچه‌که و جیهان لێ ده‌که‌وێـته‌وه، بۆیه له‌پێناو ڕاگرتنى شه‌ێ و دروستکردنى ئارامیدا، له هه‌وڵى به‌رده‌وامداین و بۆ هه‌موو نێوانگیرى و هاوکارییه‌ک ئاماده‌ین.
شه‌ێ و پێکدادان ته‌نیا ئاڵۆزى و پشێوى و مه‌ترسى له ناوچه‌که زیاد ده‌کات، ده‌سکه‌وته‌کانى تێکشکاندنى داعش له‌ناو ده‌بات و له به‌رژه‌وه‌ندیى هیچ لایه‌نێکدا نابێت، بۆیه داوا له کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ده‌که‌ین چاره‌سه‌رێکى دادپه‌روه‌رانه بۆ ئاینده‌ى سووریا بدۆزێته‌وه به جۆرێک مافى هه‌موو پێکهاته‌کانى تیادا پارێزراو بێت و به جددى ڕۆڵى خۆى بۆ ڕاگرتنى شه‌ێ و گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى و پاراستنى ئاشتى و دیالۆگ و ڕێگه‌چاره‌ى سیاسى بگێڕێت و ڕێگه نه‌درێت خه‌ڵکى سڤیل ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره ببن.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان