تره‌مپ: تورکیا له‌سنور ده‌ربچێت به‌توندى سزاى ئابوورى ده‌خه‌مه‌سه‌ر
5 ساڵ لەمەوپێش
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا
سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند به‌وردى چاودێرى دۆخه‌که ده‌که‌م و ئه‌گه‌ر تورکیا له‌سنور ده‌ربچێت ئه‌وا به‌توندى لێیده‌ده‌م به سزاى دارایى و ئابوری.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" تورکیا له‌مێژه له‌پلانیدایه هێرش بکاته سه‌ر کورده‌کان، ماوه‌یه‌کى زۆره شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌که‌ن، ئێمه هیچ سه‌ربازێکمان نزیک هێرشه‌کان نییه، من هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌م جه‌نگه بێکۆتایانه کۆتایى پێ بهێنم".
هه‌روه‌ها تره‌مپ وتیشی: "له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا قسه‌م کردووه، لایه‌نێک ده‌یه‌وێت هه‌زاره‌ها سه‌رباز بنێرم و دیسان جه‌نگێکى دیکه ده‌ستپێبکه‌مه‌وه، به‌ڵام لایه‌نه‌که‌ى تر ده‌ڵێت با کورده‌کان شه‌ڕى خۆیان بکه‌ن".
تره‌مپ ئاماژه‌شى به‌وه‌کرد:"بۆچوونى من ئه‌وه‌یه که به توندى سزاى ئابورى ده‌سه‌پێنم به‌سه‌ر تورکیادا ئه‌گه‌ر به‌پێى رێنماییه‌کان نه‌جوڵێته‌وه! به‌وردى چاودێرى ده‌که‌م".
به‌هۆى بڕیارى له‌ناکاوى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکاوه له باکورى سوریا، دۆناڵد تره‌مپ له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوودا ڕه‌خنه‌ى تووندى رووبه‌روو بوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن پاڵپشته‌کانى خۆشیه‌وه له پارتى کۆمارییه‌کان.
زۆربه‌ى سیاسه‌تمه‌دارانى ئه‌مریکا پێیانوایه هه‌نگاوه‌که‌ى "خیانه‌ت"ه له کورد و خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ئێران و رووسیا ده‌کات.
روبن گالیگۆ، کۆنگرێسمانى دیموکراته‌کان به "گه‌مژه‌ترین سه‌رۆکى مێژووى ئه‌مریکای" ناوه‌زه‌ند کرد له‌سه‌ر کاره‌کانى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه و به‌ڕوونتر "کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له باکورى سوریا"
هاوکات دوێنێ دوو سیناتۆرى ئه‌مریکى لیندزى گراهام و کریس ڤان هۆڵن پڕۆژه‌یاسایه‌کیان نووسى بۆ سزاخستنه‌سه‌ر تورکیا، به‌تایبه‌تى سه‌روه‌ت و سامانى سه‌رکرده‌کانى تورکیا و که‌رتى وزه‌ى وڵاته‌که، له‌گه‌ڵ سنوردارکردنى ڤیزه بۆ سه‌رکردایه‌تى تورکیا.