ئیمانیۆل ماکرۆن: پێویسته تورکیا به خێرایى کۆتایى به هێرشه‌که‌ى بهێنێت
ئیمانیۆل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا رایده‌گه‌یه‌نێت، تورکیا به ئه‌نجامدانى ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه مه‌ترسى دروستده‌کات و پێویسته به خێرایى کۆتایى به هێرشه‌که‌ى سوریا بهێنێت.
ئیمانیۆل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا له‌باره‌ى هێرشه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر سوریا ڕایگه‌یاندوه "به‌م هێرشانه‌ى سه‌ر باکورى سوریا ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و ده‌سه‌ڵاتى داعش له‌ناوچه‌که به‌هێز ده‌کاته‌وه".
هه‌روه‌ها ماکرۆن داواى له تورکیا کردووه کۆتایى به‌و ئاڵۆزیانه بێنێت و ئۆپراسیۆنه‌که‌ى جگه له ئاڵۆزى هیچ شتێکى دیکه درووست ناکات.
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه، وه‌زاره‌تى به‌رگریى تورکیا بڵاویکردووه‌ته‌وه، ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و ڕووسیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیا و ناتۆ له ئۆپراسیۆنى "کانیى ئاشتیی" ئاگادارکراونه‌ته‌وه.