ئیمانیۆڵ ماکرۆن: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده داین
سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات له کۆشکى ئه‌لیزێ له پاریس کۆبونه‌وه‌و ئیمانیۆڵ ماکرۆن ئه‌وه‌ى پێ راگه‌یاندووه که له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌دان.
به پێى هه‌واڵى ئاژانسى فرانس پرێس له کۆشکى ئیلیزێ ، ماکرۆن له‌گه‌ڵ ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات دانیشتووه و ئه‌وه‌ى خستووته ڕوو که له ئه‌گه‌رى هێرشى ده‌وڵه‌تى تورکیادا ده‌وڵه‌تى فه‌ره‌نسا هه‌ڵوێست نیشان ده‌دات.
سه‌رچاوه‌کانى نزیک له سه‌رۆک کۆمارى فه‌ره‌نسا بۆ فرانس پرێسى ئاشکرا کردووه فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات( هه‌سه‌ده)دایه به‌و پێیه‌ى هاوکارێکى باش بوون بۆ روبه‌رووبونه‌وه‌ى داعش.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار