به‌رهه‌م ساڵح داوه‌که‌ى نارده حکومه‌ت تا ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق پرۆژه‌یاسایه‌کی نوێی هه‌ڵبژاردنی راده‌ستی حکومه‌ت کرد تا ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بکرێت.
ده‌قی پرۆژه‌یاساکه به ئیمزای نزار محه‌مه‌د سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆمار له 7ی ئه‌م مانگه‌دا ره‌وانه‌ی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کراوه و بریاره به‌م زوانه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بکرێت.
ئه‌مه‌ش دیارترین خاڵه‌کانی پرۆژه‌یاساکه‌یه:
1. کۆمسیۆنێکی هه‌ڵبژاردنی سه‌ربه‌خۆ دوور له پشکپشکێنه‌ی حزبی پێکده‌هێنرێت.
2. بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بچووکده‌کرێته‌وه که پێشتر هه‌ر پارێزگایه‌ک بازنه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردن بوو.
3. ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له 329 په‌رله‌مانتاره‌وه که‌مده‌کرێته‌وه بۆ 213 په‌رله‌مانتار.
4. ته‌مه‌نی خۆکاندیدکردن که‌مده‌کرێته‌وه به جۆرێک هه‌ر که‌سێک ته‌مه‌نی 25 ساڵی تێپه‌ڕاندبێت ده‌توانێت خۆی بۆ په‌رله‌مان کاندید بکات.
رۆژنامه‌ى هاوڵاتى له ژماره (1844) که رۆژى یه‌کشه‌ممه 10ى تشرینى دووه‌مى 2019 بڵاوکرایه‌وه،چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ هاوژین عومه‌ر، راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئه‌نجامداوه و تێیدا باسى ئه‌وه ده‌کات که هه‌ندێ لایه‌نى سیاسى ته‌قلیدى پێیان خۆش نییه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق ره‌شنوسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئاماده کردووه.