وه‌زاره‌تى دارایى بڕیارێکى نوێى له‌سه‌ر پێشینه‌ى خانوبه‌ره راگه‌یاند
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌باره‌ت به پێشینه‌ى خانووبه‌ره فه‌رمانێکى نوێى ده‌رکرد که هه‌ر هاووڵاتییه‌ک یه‌ک وه‌جبه پێشینه‌ى خانووبه‌ره‌ى وه‌رگرتبێت به‌منزیکانه وه‌جبه‌ى دووه‌میش وه‌رده‌گرێت.
به‌پێى نووسراوێکى وه‌زاره‌تى دارایى که به‌ژماره ٧٦٦١ له ڕێکه‌وتى ١٤ى تشرینى یه‌که‌مى ٢٠١٩ ده‌رکراوه و واژۆى ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى له‌سه‌ره، له نووسراوه‌که‌دا هاتووه"ئه‌و که‌سانه‌ى یه‌ک وه‌جبه پاره‌یان وه‌رگرتووه و به‌ڵێننامه‌یان نه‌داوه که پشکى دووه‌م وه‌رنه‌گرن و ئه‌و قیسته ده‌گه‌ڕێننه‌وه به‌پێى خشته‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشینه وه‌ک ئه‌وه‌ى دابه‌ش کراوه، له داهاتوودا پشکى دووه‌میش وه‌رده‌گیرێت به‌بێ هیچ گۆڕانکارییه‌ک".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه له ساڵى ٢٠١٤ه‌دا پێشینه‌ى خانووبه‌ره وه‌ستا به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایى هه‌رێمى کوردستان و تا ئێستاش وه‌رگرتنه‌وه‌ى قیسته‌کانى بۆ فه‌رمانبه‌ران وه‌ستێنراوه و پێشبینیش ده‌کرێت له ساڵى نوێ ئه‌و پێشینه‌یه وه‌ربگیرێته‌وه.