ئه‌ردۆغان داوا له ئه‌مریکا ده‌کات مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم کوبانێ نه‌کرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى تورکیا رایگه‌یاند واشنتن پابه‌ندى ئه‌و رێککه‌وتنه نه‌بووه، که مانگى رابردوو له نێوان تورکیا و ئه‌مه‌ریکا بۆ کشانه‌وه‌ى هێزه کوردییه‌کان له ناوچه سنوورییه‌کانى سووریا کراوه، وتیشى " کارێکى هه‌ڵه‌یه ئه‌مه‌ریکا مامه‌ڵه‌و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى بکات".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا رایگه‌یاند:" مه‌حاڵه بوترێت "تیرۆریستان" له هێڵى سنوورى باکوورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا کشاونه‌ته‌وه".
سه‌رۆک کۆمارى تورکیا راشیگه‌یاند وڵاته‌که‌ى تیرۆریستانى داعش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌کانیان، به‌بێ ئه‌وه‌ى گوێ به را و هه‌ڵوێستى وڵاته‌کانیان بدات.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "به به‌ڵگه بۆ هاوتا ئه‌مه‌ریکییه‌که‌ى روون ده‌کاته‌وه، که کارێکى هه‌ڵه‌یه ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیکردن له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى هه‌ڵه‌یه".