دادوەرانی گەرمیان مۆڵەتێک دەدەنە حکومەت

2019-11-13 08:34:55



شاناز حهسهن

دادوەرانی ناڕازیی گەرمیان بەشێوەیەکی کاتیی مانگرتەنکەیان هەڵپەسارد، ئەوەش وەکو مۆڵەتێکی کاتیی بۆ حکومەت تا داواکاریەکانیان جێبەجێ بکات.

دوێنێ سێشهممه 12ى تشرینى دووهمى 2019 دادوهرو داواکارانى گشتى لهگهرمیان پاش ههشت رۆژ لهمانگرتن کۆتاییان پێهێناو چوونهوه سهر کارهکانیان کهبڕیاره لیژنهیهکى پهرلهمانى لهفراکسیۆنه جیاوازهکان بۆ لێکۆڵینهوه لهداواکاریهکانیان سهردانیان بکهن.

بورهان محهمهد، داواکارى گشتى لهگهرمیان، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» مانگرتنهکهمان شکاند بۆ ئهوهى بوارێک بدهین بهو لیژنهیهى که لهلایهن پهرلهمانهوه پێکهاتووهو بڕیاره ئهمڕۆ سهردانمان بکهن و لێکۆڵینهوه لهداواکاریهکانمان و رهوشى دادوهرى لهگهرمیان دهکهن».

ههروهها ئاماژهى بۆ ئهوهکرد داوایان کردووه ههڵگرتنى سزا لهسهر دادوهران ههڵبگیرێت، چونکه به«نایاسایی» دهزانن.

بورهان محهمهد وتیشى «لهبهر بهرژهوهندى گشتى و هاوڵاتیان مانگرتنهکهمان شکاندووه و دهچینهوه سهر کارهکانمان تا لیژنهکهش کارهکانى خۆى بکات».

لهپهرلهمانى کوردستان لیژنهیهکى پێنج کهسى پێکهاتووه، بهسهرۆکایهتى جهلال محهمهد، لهفراکسیۆنى گۆڕان، رۆژان محهمهد لهفراکسیۆنى یهکێتى و کاوه عهبدولقادر لهفراکسیۆنى نهوهى نوێ و ئهرشهد حسێن لهفراکسیۆنى پارتى و رۆبینه ئویملک لهفراکسیۆنى هاوپهیمانى یهکێتى نهتهوهیى.

جهلال محهمهد، سهرۆکى لیژنهى بدواداچون بۆ کهیسى دادوهرهکانى گهرمیان، لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى»لیژنهیهکى پێنج کهسیمان پێکهێناوه لهسهرجهم فراکسیۆنه جیاوازهکان ههم سهردانى دادوهره مانگرتوهکان دهکهین و ههم سهردانى ئهنجومهنى دادوهرى دهکهین، تابتوانین راپۆرتێکى گونجاو ئامادهبکهین بۆ دهستهى سهرۆکایهتى».

 ئاماژهى بۆ ئهوهکرد گلهیى و رهخنهى دادوهره مانگرتووهکان و ئهو رێکارانهى لهئهنجومهنى دادوهرى ههیه بهڕاپۆرتێک ئاگاداری دهستهى سهرۆکایهتى دهکهین و بۆ راى گشتى بڵاویدهکهینهوه.

لیژنهکه لهڕۆژى پێنجشهممهوه دهست بهسهردانکردن دهکهین بۆ لاى دادوهره مانگرتووهکان و  گوێیان لێدهگرین.

جه‌لال محه‌مه‌د وتیشى «خاڵى ناکۆک و گرفته‌کان ده‌که‌ینه‌ پرسیارو هه‌وڵده‌ده‌ین وه‌ڵامیان وه‌رگرین و له‌ڕێگه‌ى وه‌ڵامه‌کانه‌وه‌ کارى له‌سه‌ر بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێک بۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى و راى گشتى».

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار