(12) ساڵه‌ دابه‌شکردنى زه‌وى راگیراوه

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى: بڕیارى حکومه‌تى ده‌وێت بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى دابه‌شکردنى زه‌وى

4 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

ماوهى (12) ساڵه حکومهتى ههرێم دابهشکردنى زهوى بهفهرمى راگرتووهو ههزاران کهسیش چاوهڕێى دهستپێکردنهوهین تاسوودمهند بن وهک فهرمانبهرانى دیکه. وهزارهتى شارهوانیش رایدەگەیەنێت دەستپێکردنەوە بڕیارى حکومهتى دهوێت.

کوردۆ عومهر، بهڕێوهبهرى راگهیاندنى وهزارهتى شارهوانى لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» لهساڵى  2007 دابهشکردنى زهوى بهفهرمى راگیراوهو تائێستا هیچ بڕیارێک نییه بۆ دهستپێکردنهوهى، چونکه دهبێت سهرۆکى حکومهت بڕیارى لهسهر بدات».

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد، لهناو وهزارهتى شارهوانى بهڕێوهبهرى گشتییان ههیه ناوى دهرچووه بۆ زهوى وهرگرتن، بهڵام لهبهرئهوهى کهوتووهته دواى ساڵى 2007 تائێستا وهرینهگرتووه.

بهڕێوهبهرى راگهیاندنى وهزارهتى شارهوانى وتی: ههرکات سهرۆکى حکومهت بڕیارى لهسهربدات، بهوهزارهتى شارهوانى دهوترێت چهند زهوى ههیه بۆ دابهشکردن، ئهوکات بهپێى ماستهرپلان وهڵامى ئهنجومەنى وهزیران دهدرێتهوه.

لەئێستادا ناوی هەزاران کەس لەوەزارەتی شارەوانیە کەداوای زەوییان کردوە لەڕێگەی وەزارەت و فەرمانگەکانی خۆیانەوە.

وتهبێژى جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێم جهختى لهوهکردهوه دابهشکردنى زهوى بۆ بڕیاردان لهسهرى تائێستا لهبهرنامهى کارى حکومهتدا نهبووه.

سهمیر ههورامى، وتهبێژى جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێم لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «لهزۆربهى کۆبوونهوهکان باسى ئهوه کراوه دهبێت چارهسهرى پرسى داواکارى زهوى دابهشکردن بکرێت، بهڵام زهوى خهریکه لهناو ماستهرپلانى شارو قهزاکاندا نامێنێت، زهوییهکى زۆر دابهشکراوه«.

ناوبراو ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه‌ تائێستا نه‌خراوه‌ته‌ به‌رنامه‌ى کاره‌وه‌ تابڕیارى له‌سه‌ر بدرێت، وتیشى «له‌کابینه‌ى پێشوو باسله‌وه‌ کرا که‌دابه‌شکردنى زه‌وى که‌ راگیراوه‌ کار له‌سه‌ر دابه‌شکردنى شوقه‌ بکرێت که‌ به‌شێوه‌ى ستونییه‌، به‌ڵام خۆتان ده‌زانن خه‌ڵک خواستى له‌سه‌ر زه‌وییه‌، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ راگیراوه‌ به‌کاتیى  تاچاره‌سه‌رى بۆ ده‌دۆزرێته‌وه‌«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار