جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کوبانێ نهێنییه‌کى گه‌وره ئاشکرا ده‌کات
جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کۆبانی فه‌رمانده‌ى گشتیى "هه‌سه‌ده"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌زڵوم کۆبانی، فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند رێکخراوى تیرۆریستى داعش له ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى تورکیا سه‌رقاڵى خۆ ڕێکخستنه‌وه‌یه.
جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کۆبانی، له‌چاوپێکه‌وتنێکى تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى "سکاى نیوز"ى عه‌ره‌بى راگه‌یاندووه، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى رێکخراوى تیرۆریستى داعش له رۆژئاواى کوردستان و باکوورى سووریا مه‌ترسییه‌کى گه‌وره و جددییه.
کۆبانى ده‌شڵێت:" هێرشى تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى کوردستان هیواى به‌هێزبوونه‌وه‌ى به چه‌کدارانى داعش به‌خشیوه، چونکه داعش له‌و ناوچانه‌ى سوپاى تورکیا ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتوون، بنکه ده‌کاته‌وه".
سکاى نیوز ئاماژه‌ى به‌وه کردووه، که فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) به‌ڵگه‌ى ته‌واوى خستووه‌ته روو بۆ که‌ناڵه‌که که چه‌ند پارچه ڤیدیۆیه‌ک بووه که ده‌یسه‌لمێنن تورکیا هانى خۆڕێخستنه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش ده‌دا، و ده‌شڵێت:" کۆمه‌ڵێک له‌ئه‌ندامانى قاعیده‌و نوسره‌و داعش له‌ریزى میلیشیاکانى تورکیا شه‌رى هه‌سه‌ده‌یان کردووه بۆ داگیرکردنى رۆژئاواى کوردستان".
هاوکات، جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کۆبانێ جه‌ختى له‌وه‌کردۆته‌وه که ناتوانن بۆ هه‌تا هه‌تایه زیندانیکراوانى داعش بهێڵنه‌وه‌و داواى کردووه که وڵاتانى ئه‌وروپا با بێن و زینداییه‌کان ببنه‌وه بۆ وڵاته‌کانى خۆیان.