قوباد تاڵه‌بانى له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنى رۆژنامه‌نوسان هاته ده‌نگ
"زیندان شوێنى رۆژنامه‌نووس و ره‌خنه‌گران نییه و شوێنى دز و پیاوکوژانه"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى ده‌ستگیرکردنى به‌ڕێوه‌به‌ره‌ى رادیۆى ده‌نگ له که‌لار، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیش له په‌یامێکیدا له‌باره‌ى ده‌ستگیرکردنى رۆژنامه‌نوسان ده‌ڵێت "نووسین به نووسین وه‌ڵامده‌درێته‌وه، زیندان شوێنى رۆژنامه‌نووس و ره‌خنه‌گران نییه و شوێنى دز و پیاوکوژانه".
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووک نووسیویه‌تى "ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووسێک هه‌ڵه‌یه‌کى کرد و بێ به‌ڵگه که‌سێک و لایه‌نێکى تۆمه‌تبارکرد، ئه‌وا یاساى کارى رۆژنامه‌گه‌ریمان هه‌یه و ده‌بێت به‌پێى یاسا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بکرێت، نه‌ک په‌نا ببرێت بۆ ده‌ستگیرکردن و هه‌ڕه‌شه و توندوتیژی".
قوباد تاڵه‌بانى له په‌یامه‌که‌یدا له‌باره‌ى ده‌ستگیرکردنى رۆژنامه‌نوسان به‌گشتى و ئازاد عوسمان به‌ڕێوه‌به‌رى رادیۆى ده‌نگ ئاماژه‌ى به‌وه کردووه "له‌ماوه‌ى داھاتودا کۆبوونه‌وه‌یه‌کى به‌رفراوان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و رۆژنامه‌ڤانان رێکده‌خات بۆئه‌وه‌ى رێوشوێنێک بدۆزنه‌وه بۆ چۆنیه‌تى کۆتاییهێنان به‌و جۆره مامه‌ڵه‌کردنانه‌که دواھه‌مینیان ده‌ستگیرکردنى رۆژنامه‌نووس (ئازاد عوسمان)ـه".
رادیۆى ده‌نگ له که‌لار، راگه‌یێندراوێکى بۆ راى گشتی، رێکخراو و رۆژنامه‌ڤانانى کوردستان بڵاوکرده‌وه و تێدا هاتووه "له‌سه‌ر شکاتێکى کۆن که پێشتر به که‌فاله‌ت ئازاد کرابوو، ئه‌مڕۆ دادگاى که‌لار که‌فاله‌ته‌که‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه و بڕیاریدا به راگرتنى ئازاد عوسمان به‌ڕێوه‌به‌رى رادیۆى ده‌نگ تاوه‌کو رۆژى دووشه‌ممه."
هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه، "ده‌ستگیرکردنى رۆژنامه‌ڤان ئازاد عوسمان له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌کى بچوکه، له‌کاتێکدایه تاوه‌کو ئێستا یه‌ک دزى گه‌وره، یه‌ک تاوانبارى گه‌وره و سه‌ره مافیا نه‌گیراوه. گومانه‌کانى ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ دادگاییکردنى ئه‌و خه‌ڵکانه دانرابن که هاوشێوه‌ى داواکارى گشتى شه‌ڕى مافى گشتى ده‌که‌ن".