سەرۆکی هەرێم لەگەڵ بەرپرسە عێراقیەکاندا: دەبێت هەمووان بەرپرسیارییەتی دۆخی عێراق هەڵبگرن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له‌گه‌ڵ حيزب و لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان رایگەیاند، دۆخى عێراق كاريگه‌رى به‌سه‌ر ته‌واوى وڵات به‌ هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه‌ هه‌يه‌ و ده‌بێ هه‌مووان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌ و چاكسازى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، به‌رپرسياريه‌تى هه‌ڵبگرن.

نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له‌گه‌ڵ حيزب و لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان له‌ به‌غدا، جه‌ختى له‌ پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌قامگيريى ئه‌منى و سياسيى عێراق كرده‌وه‌ و ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌كى پێويست له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى.

له‌ درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، به‌ جيا له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كيم، سه‌رۆكى رە‌وتى حيكمه‌ى نيشتمانى‌، هادى عامرى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لبيناء، د. نه‌سسار روبه‌یعی، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی سیاسیی ره‌وتى سه‌در، نوورى مالیكى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا و ئه‌ياد عه‌للاوى، سه‌رۆكى فراكسيۆنى نيشتمانى، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا دۆخى عێراق به‌گشتى و گرنگيى خوێندنه‌وه‌ و تێگه‌يشتنێكى واقعيانه‌ بۆ دۆخ و قۆناخه‌كه‌، خۆپيشاندانه‌كان و هۆكار و لێكه‌وته‌كانى، چۆنيه‌تيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و جێبه‌جێكردنى داوا ره‌واكانى خەڵکی عێراق، پێشبينيى داهاتووى سيستم و پرۆسه‌ى سياسى له‌ وڵات تاوتوێكران.

هه‌روه‌ها داكۆكى له‌ گرنگی هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراق بۆ چۆنيه‌تيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخ و پێشهاته‌كاندا كرايه‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى و شاندێكى كه‌ له‌ مسته‌فا سه‌يد قادر و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا جێگرانى سه‌رۆك و فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوون، بۆ ديدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تيى عێراقى فيدراڵ و هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌ عێراقييه‌كان، سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ گه‌يشته‌ به‌غدا و دواى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كان گه‌ڕايه‌وه‌ هه‌ولێر

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار