ئەردۆغان: ئۆجەلان باوکی رۆحی مەزڵوم کۆبانیە
4 ساڵ لەمەوپێش
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە واشتنتۆن رایگەیاند کە عەبدولا ئۆجەلان "باوکی رۆحی" مەزلوم کۆبانیە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەل ترەمپ لە واشنتۆن وتی مەزڵوم کۆبانی ناوی فەرهاد شاهینە و عەبدوڵا ئۆجەلانیش باوکی رۆحی ئەوە.
هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا ترەمپ وتی ئەوان لەگەڵ کودو تورکیاش پێکەوە کاردەکەن.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، و سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆنگرەی رۆژنامەوانيان ئەنجامدا.
ئهردۆغان لە بەشێکی قسەکانیدا وتی "هاوشێوهی ئهوهی لهگهڵ خوشك و برا كوردهكانمان له باكووری عێراق پهیوهندییهكانمان زۆر باشه، لهگهڵ خوشك و برا كوردهكانمان له باكووری سووریاش، هیچ كێشهیهكمان نییه".
وتیشی "لە ئێستادا لە پەرلەمان (پەرلەمانی تورکیا) نزیکەی ٥٠ پەرلەمانتاری کورد لە پارتەکەی من بوونیان ھەیە. ئێمە ھیچ کێشەیەکمان لەگەڵ کوردەکان نییە".
هەروەها وتی "بە نیگەرانییەوە دەڕوانمە ئەوەی کە سەرۆکی ئەمریکا قسە دەکات لەگەڵ ئەو تیرۆریستەی کە ناوی فەرھاد عەبدی شاھینە".
ئەو قسانەی ئەردۆغانیش دوای ئەوەدێت کە ترەمپ مانگی رابردوو لەگەکل مەزڵوم کۆبانی قسەی کردو دواتر لە لێدوانێکیدا وتی مەزڵوم عەبدی کەسێکی مەزنە.
ئەو ستایشەی ترەمپ بۆ مەزلوم کۆبانێ تەنها چەند رۆژێک پێش ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی کوشتنی بەغدادی هات کە مەزڵوم کۆبانی رۆڵی گرنگی بینی تێیداو شوێنی ئەبوبەکر بەغدادیان دایە ئەمەریکا، کە تەنها پێنج کیلۆمەتر لە سنووری سوریاوە دوربوو.