ئەمریکا چاوی لەسەر رووداوەکانی سێشەممەی عێراقە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بڕیاره سبه‌ی له به‌غدا خۆپێشاندانی ملیۆنی به‌ڕێوه‌بچێت و هەروەها لە تەواوی عێراق پێنج ملیۆن کەس بچنە سەرشەقام، هاوکات فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقیش بڕیار ده‌دات، كه نابێت حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ئه‌منیدا بكات، سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبیش خۆپێشاندانه‌كه‌ی سبه‌ی به تێكده‌رانه وه‌سف ده‌كات.
عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق دووپاتیی ده‌كاته‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانی كردووه، نابێت حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ئه‌منیدا بكات.
وتیشی "له رێككاره نوێیه‌كاندا بڕیاری ئه‌وه دراوه، كه ده‌بێت گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌نیا فه‌رمان له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان وه‌ربگرن".
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، هه‌ر له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ی سبه‌ی، قه‌یس خه‌زعلی، ئه‌مینداری گروپی عه‌سائیب ئه‌هل حه‌قی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی رایگەیاند سبەینێ زۆرترین کەس دەکوژرێت.
هاوکات جێگری سەرۆکی ئەمریکا داوا لە بەرهەم ساڵح دەکات رێگە لە کوشتنی خۆپیشاندەران بگیرێت.
هەروەها لە راگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە بەغدارایگەیاند کە جگە لە ھەرێمی کوردستان لە تەواوی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بارودۆخ ئاڵۆزە و ئەگەری خۆپیشاندانی فراوان ھەیە و رێكکاری ئەمنی توند گیراونەتەبەر.
باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا ھاولاتیانی وڵاتەکەی ئاگاداردەکاتەوە، کە سەرەرای ئەوەی ١٠ی مانگ لە عێراق کراوەتە پشوو، بەڵام ئەگەری خۆپیشاندانی فراوان ھەیە و داوا له هاووڵاتیانی دەکات، جگە لە ھەرێمی کوردستان سەردانی ھیچ پارێزگایەکی دیکەی عێراق نەکه‌ن.
جیا لەوەش داوا لە ھاولاتیانی ئەمه‌ریکا له عێراق دەکات، نزیکی خۆپیشاندانەکان نەكه‌ون و پابەندی رێنمایی لایەنە پەیوەندیدارەکان بن و بۆ زانینی ھەر ھەواڵێك بەردەوام چاودێری میدیاکان بکەن.
ھۆشدارییەکەی باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لەکاتێکدایە، کە سبەی بەبۆنەی تێکشکاندنی داعشەوە رۆژی سێشەممە ١٠ مانگ کراوەتە پشوو، بەڵام ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانێكی ملیۆنی فراوان دەکرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره له زۆربه‌ی شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق خۆپێشانده‌ران روو له شه‌قامه‌كانی به‌غدا بكه‌ن... بەرپرسێکی عەسائیب ئەلول حەقیش هۆشداری ئەوەی دابوو، له خۆپێشاندانه‌كه‌ی ١٠ی مانگ زۆرترین خۆپیشاندەر دەبنە قوربانی
هاوكات له به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق باری له‌ناكاو راگه‌یێندراوه و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاش هۆشداری له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی سبه‌ی له شاری به‌غدا ده‌دات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی هه‌ینی رابردوو خۆپێشانده‌ران له سه‌ر پردی سنه‌ك و گۆڕه‌پانی خه‌لانی له ناوه‌ڕاستی به‌غدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه رووبه‌ڕووی هێرشێكی خوێناوی بوونه‌وه و تێیدا 24 خۆپێشانده‌ر كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون، زۆرترین په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هێرشه‌ش بۆ چه‌ند گروپێكی حه‌شدی شه‌عبی درێژ ده‌كرێت