ئیحسان عیسا: ئاماری هەڵەی گەشتوگوزاری دهۆك بۆ هاتنی گەشتیاران باجی سەر هۆتێلەكانی زیادكردوە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی – عەمار عەزیز
گەشتوگوزاری دهۆك سەردانیكردنی 59 هەزار گەشتیاری بۆ ئەو پارێزگایە راگەیاند، بەڵام سەرۆكی كۆمەڵەی هوتێل و موتێلەكانی دهۆك دەڵێت ئەو داتاییە زۆر هەڵەیەو تەنها سێ هەزار گەشتیار هاتونەتە دهۆك.
ئیحسان عیسا، سەرۆكی كۆمەڵەی هوتێل و موتێلەكان لە دهۆك بە هاوڵاتی وت " بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری دهۆك ئاماری زۆر هەڵە  بڵاودەكاتەوەو ئەوەش باجی دەرامەت و رسوماتی تر زیاتر لەسەریان هەژمار دەكرێت.
 بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری دهۆك رایگەیاندبوو" لە رۆژی 22 تا 31ی مانگی رابردوو بۆ سەری ساڵی نوێ 59 هەزارو 358 گەشتیار سەردانی دهۆكیان كردوە.
سەرۆكی كۆمەڵەی هوتێل و موتێلەكان لە دهۆك وتیشی "بەپێی  داتاكانمان لەو ماوەیەدا تەنها سێ هەزار گەشتیار هاتونەتە دهۆك، لەشەوی سەر ساڵیش تەنها 517 گەشتیار لەئوتێلەكانی دهۆك ماونەتەوە".
"گەشتوگوزاری دهۆك باسی لەوەشكردوە لەماوەی 2023دا دوو ملیۆن و 400 هەزار گەشتیار سەردانی دهۆكیان، بەڵام ئەو ئامارەشیان زۆر هەڵەیە، لەساڵی 2023دا تەنها 400 هەزار گەشتیار هاتونەتە سنوری پارێزگای دهۆك". ئیحسان عیسا وای وت.
ئەوەشی خستەڕوو "داتای هەڵە وایكردوە باج و رسومات و دەرامەت 10 تا 20 هێندە بەسەرمان زیاد ببێت، بەنمونە مۆڵەتی ئوتێلێكی سێ ئەستێرە پێشتر 600 هەزار بووە، دوای بڵاوكردنەوەی داتای هەڵە موڵەتی ئۆتێلێكی سێ ئەستێرە بووەتە دوو ملیۆن  و 600 هەزار دینار".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار