فوئاد حسێن: هەرێم و بەغدا بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت رێككەوتون

4 مانگ لەمەوپێش



وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند هەرێم و بەغدا رێككەوتنیان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم واژۆ كردوەو لەتوركیاش هیچ كێشەیەك لەبۆرییەكەو بەندەری جەیهان نیە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێی هەرێمەوە.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەپەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆڕبەندی ئابوری داڤۆس باسی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا كرد بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا، رایگەیاند "چەند هەفتەیەك لەمەوبەر ئێستا بەسەرۆكایەتیی وەفدێكی باڵای عێراقی سەردانی ئەنقەرەمان كردو گفتوگۆیەكی باشمان هەبوو، یەكێك لە بابەتە سەرەكییەكانیش هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان، ئێستا هیچ كێشەیەك لە بەندەرو بۆرییەكەدا نییە، ئەوان ئامادەییان دەربڕیوە دەست بە هەناردە بكەنەوە، بەڵام كێشەكە لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵدایە".
وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی "چەند رۆژێك لەمەوبەر رێككەوتنێك لەنێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم واژۆ كراوەو بەهیواین بەمزوانە دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بكرێتەوە".

بەهۆی بڕیاری دادگای پاریس لە رۆژی 25ی ئاداری 2023ەوە هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێی توركیاوە وەستاوەو لەماوەی رابردوشدا لەنێوان هەرێم و بەغدا چەندجارێك كۆبوونەوە كراوە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، بەڵام بەهۆی كرێی ئەو كۆمپانیایانەی لەبواری نەوت لەهەرێم كاردەكەن و ئەو بڕە  پارەیەشی حكومەتی عێراق لە بودجەی 2023 بۆ هەر بەرمیلێك نەوت دیاریكراوە نەگەیشتبونە  رێككەوتن.  

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار