یەکێک لە تۆمەتبارانی کوشتنی فەیرووز دەستگیرکرا
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەیرووز ئەو کچەی لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو لە یەکێک لە شوقەکانی ئیسکانی هەولێر لەلایەن دوو گەنجەوە فڕێدرایە خوارەوە، بە وتەی دایکی بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن باوک و برایەکی و سێ کەسی دیکەوە کوژراوە، هاوکات بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئێستادا کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی ئەو کچە دەستگیرکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧/٤/٢٠٢٤ بە وتەی( نازە فەرهاد) دایکی فەیرووز، ئەمڕۆ کاتژمێر 8:00 ی بەیانى کچەکەی لەلایەن باوک و براو و کوڕێکى پورییەوە تەقەى لێکراوە و کوژراوە.
وتیشى: کچەکەم لەناو جێگاکەیدا فیشەکى پێوەنراوەو و راستەوخۆ گیانى لەدەستداوە و سکاڵاش لەسەر باوکی و ئەو کەسانەی لەگەڵیدا بوون تۆمار کراوە.
ئەمە جگە لەوەى جارێکى دیکە سکاڵا لەسەر ئەو دوو کوڕە تۆمار کراوە کە پێشتر لە باڵەخانەیەکى ئیسکان ئەو کچەیان هەڵدایە خوارەوە و دایکى ئەو کچە وتى: دوێنێ ئازاد بون و هۆکارى کوشتنى کچەکەم ئازادبونى ئەو تۆمەتبارانە بووە چونکە لەبەردەم زیندان سناپیان کردووە و بڵاویان کردۆتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، چوار کەس بە چەکەوە چونەتە نێو ماڵی ئەو کچە و دەستڕێژی گولەیان لێکردوە و کوشوتیانە و وابڕیارە دوای تەواو بونی لێکۆڵینەوەکان دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر زانیاری زیاتر سەبارەت بەم ڕووداوە بخەنە ڕوو.