کەسێکی نزیکی عەتا سەروای لەبارەی رووداوی تەقینەوەکە قسە بۆ هاوڵاتی دەکات

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

کەسێکی نزیکی عەتا سەروای لەبارەی رووداوی تەقینەوەکە لە هاوڵاتییەوە زانیاری دەخاتەڕوو و دەڵێت "هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن".

کەسێکی نزیکی عەتا سەروای، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هاوڵاتی راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 19ی نیسانی 2024 لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی کاتێک عەتا سەراوی چووە بۆ نانخوارد ئۆتۆمبێلەکەی تەقیوەتەوە و چوار ئۆتۆمبێل سووتاون و تەنها یەک کەس بە سوکی بریندارە کە خاوەنی چێشتخانەکەیە".

ئەو کەسە نزیکەی عەتا سەراوی ئاماژەی بەوەشکرد "هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە و دواتر زانیاری زیاتر بڵاودەکەنەوە".

سامان نادر، بەڕێوەبەرى سەنتەرى فریاکەوتنى خێراى سلێمانى بە هاوڵاتی راگەیاند "تائێستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە لە رووداوی تەقینەوەکەی گەڕەکی سەرچنار و پەیوەندی بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە نەکراوە".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار