منداڵان کراونەتە "مشکی تاقیگە" و تاقیکردنەوەیان لەسەر کراوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی راپۆرتێکی کەناڵی بی بی سی نیوز، تاقیکردنەوە پزیشکییەکان لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی رابردوودا لەسەر منداڵان لە بەریتانیا ئەنجامدراون، کە تێیدا خوێنی کەسانی ئالودە بەکارهێنراون.

کەناڵی بی بی سی نیوز بەڵگەنامەکانی بڵاوکردووەتەوە، ئەو بەڵگەنامانە جیهانێکی نهێنی پشکنینی کلینیکی ناپارێزراو ئاشکرادەکەن کە منداڵان لە بەریتانیا بەشدارن، کە پزیشکەکان ئامانجەکانی توێژینەوەیان لا گرنگتر بووە نەک سەلامەتی نەخۆشەکان.

بەپێی راپۆرتەکەی بی بی سی نیوز بێت، ئەم پشکنینانە بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ ساڵ بەردەوام بوون، سەدان کەسیش بەشداریان کرد، کە زۆربەیان تووشی هەوکردنی جگەری جۆری سی و ئایدز بوون.

یەکێک لە منداڵە رزگاربووەکان رایگەیاندووە "زۆر بە خراپی مامەڵەمان لەگەڵدا کراوە بە جۆرێک کە مامەڵە لەگەڵ (بەرازێکی گینیایی)دا بکرێت".

تاقیکردنەوەکان لەسەر منداڵانی تووشبوو بە تێکچوونی خوێن مەین بوون و زۆرجار خێزانەکانیان ڕەزامەندییان لەسەر بەشداریکردنیان نەبوو، زۆرینەی ئەو منداڵانەی کە لەم تاقیکردنەوانەدا بەکارهێنراون گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها بەڵگەنامەکان ئەوە دەردەخەن کە پزیشکانی سەنتەرەکانی هیمۆفیلیا لە سەرانسەری وڵاتدا ئەو خوێنەیان بەکارهێناوە کە هی کەسانی ئالودە بوون و بەخشەرەکانیان بەدەست نەخۆشی و ڤایرۆسەوە دەناڵێنن.

کەمی خوێن لە بەریتانیا لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی رابردوودا بووە هۆی ئەوەی لە ئەمریکاوە هاوردە بکرێن، ئەو خێرخوازانەی سەر بەو گروپانەن کە زیاتر تووشی نەخۆشی دەبن، وەک زیندانییەکان و ئالوودەبووانی مادە هۆشبەرەکان، پلازمایان لە خوێنیان دابین دەکرد بۆ پشکنین کە ئەمەش هۆکاربوو بۆ ئەوەی ئەو کەسانە تووشی چەندەها نەخۆشی ببن بەهۆی ئەو خوێنەی کە تێیان دەکرا.

لێکۆڵینەوەیەکی گشتی لەسەر ئەو فەزیحەیە بەردەوامە. بڕیارە لە مانگی ئایاردا راپۆرتی کۆتایی دەربکرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار