لە سلێمانی لە تانکی سەرباندا رۆنی ماوەبەسەرچوو تێکەڵکراوە و بە رۆنی خۆماڵی بە خەڵک فرۆشراوە
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد
لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی دەست بەسەر جۆره رۆنێكدا گیرا کە بۆ خواردن شیاو نەبووە. بۆ دروستکردنی رۆنەکە دوو جۆری دیکە تێکەڵکراوە و بەرواری نوێی له‌سه‌ر چاپكراوه.
رۆژی دووشەممە 22-4-2024، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی بە هاوڵاتی راگەیاند، "له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتییان و دوای به‌دواداچوون بۆ ساختەکردنی جۆره رۆنێك كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه خواستی له‌سه‌ره، به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش له ماڵێكدا له گه‌ڕه‌كی گوڵه‌باخی نزیك نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش، ده‌ستمان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر رۆندا گرت''.
ئاماژەی بەوەکرد، "له‌كاتی پشكنین بۆ شوێنه‌كه ده‌ركه‌وتووه هیچ یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردنی تێدا نه‌بووه و تانكی سه‌ربانی بۆ تێكه‌ڵكردنی دوو جۆر رۆن به‌كارهێناوه، هاوکات ده‌ست به‌سه‌ر چەندین مۆر و ئامێری دروستکردنی بەروار و لەیبڵی بەکارنەهاتوو، پرنتەر، ئامێری کەپسکردنی سەری دەبە، چەندین دەبە و مەنجەڵی فافۆندا گیراوه كه له كاره‌كه‌یدا به‌كاریهێناوه''.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی روونیشیکردەوە، "ئه‌و رۆنه دروستكراوە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێك به‌كارهێنانه‌كه‌ی درێژكراوه‌ته‌وه، هاوكات به‌رواری نوێی له‌سه‌ر چاپكراوه و ئه‌وه‌ش به‌پێی یاسای بازرگانی فێڵكردنه له هاوڵاتییان''.
ئەوەشی وت، ''به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی، دۆسییه‌كه ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئابووری كراوه و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه و رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه''.