ئەردۆغان دێتە هەولێر و ناڕەزایەتییەکان تا دێت زیاددەکەن

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

رەجەب تەیب ئەردۆغان گەیشتە بەغداد و لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی لە کۆبوونەوەدایە. سەردانەکە ناڕەزایەتی خەڵکی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە دوای خۆیدا هێناوە.

رۆژی دووشەممە 22-4-2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستان و عێراقی کرد و بڕیارە لەسەر چەند پرسێک لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە بکات. ئەو سەردانەی ئەردۆغان ناڕەزایەتی بەشێک لە چالاکوان و خەڵکی لێکەوتەوە.

دەستەی سەروەریی نیشتمانی، کە لە کۆمەڵێک هاووڵاتی و چالاکوانی کورد و عەرەب پێکهاتوون لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەخدا کرد. لە گردبوونەوەکەدا بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە کەتێیدا ئاماژە بەوەدەکەن، سەردانی ئەردۆغان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق شەڕ و ناسەقامگیری ئابووری و ئاسایش دەهێنێت.

چالاکوان عەلی دەروێش، ئەم کاریکاتێرەی بۆ هاووڵاتی ناردووە. لە کاریکاتێرەکەدا هاونیشتمانیان لە باشووری کوردستان نیشاندەدات کە وەک ناڕەزایەتی لە دژی هاتنی ئەردۆغان پێڵاو دەگرنە سەرۆکەکەی تورکیا.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ لە رێگەی فڕۆکەخانەی بەخداوە گەیشتە عێراق و لە دواتریشدا لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەلایەن بەرپرسانی باڵاوە پێشوازی لێدەکرێت. بەشێک لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی هەولێر ئاڵای تورکیایان پێدا هەڵواسراوە کە دیارترینیان قەڵای هەولێر بوو. قەڵای هەولێر لە رێگەی داتاشۆوە ئاڵای تورکیای لە کاتی شەودا لەسەر نیشاندرا؛ ئەو کارە دەنگدانەوە و ناڕەزایەتییەکی زۆری لە نێو هاونیشتمانیان لە هەرێمی کوردستان بە دوای خۆیدا هێنا و ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ترێندە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار