لەکاتی پەڕینەوە لە رووبارێک هاووڵاتییەک خنکا

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە سنووری ئیدارەی راپەڕین لەکاتی پەڕینەوە لە رووبارێک هاوڵاتییەک خنکا؛ پاش هێنانەدەرەوەی تەرمەکەی، گوسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی نیسانی 2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، "هاوڵاتییەکی خەڵکی ناحیەی چوار قوڕنە دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا بەناوی (ج. ق) لەدایکبووی ساڵی 1997، لە نزیک گوندی شێنێی سەر بەناحیەی هەڵشۆ لە کاتی پەڕینەوەی رووبارێکی گوندەکە کەوتووەتە ناو ئاوەکە و بەو هۆیەشەوە خنکاوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، "دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دوای دەرهێنانەوەی تەرمەکە گواستوویانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار