سەد خۆزگە بە ئاڵا سورەکەی تورکیا لە هەولێر

یەک هەفتە لەمەوپێش



پەیمان عزەدین

پارتی ڕێک و ڕاست ئەڵێ من لە خەتی تورکیام ، سەد جاری تریش بچینە تورکیا و ئاڵای کوردستان دانەنێن ، تا ئێوارە ئەردۆگان ناوی هەرێمی کوردستان نەیەتە سەردەمی و هەر بڵێ باکوری عێراق ، ئێمە دۆستایەتی و هاوپەیمانیی لەگەڵ ناپچڕێنین ، بۆیە پارتیەکانیش بڕوا و تێڕوانینێکی جێگیریان هەیە بۆ حیزبەکەیان و بە پارتێتی ئەژین و بە پارتێتی ئەمرن.

هەرچی یەکێتیە ئەوەی جێگیریی بێ نایزانێ ،خۆی و ئەندامان و خەڵکیشی لە دوودڵی و ڕاڕاییەکی بەردەوامدا هێشتۆتەوە.

ئەمڕۆ لەسەر زاری سەرۆکەکەیەوە لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی بلەدا بە ناڕاستەوخۆیی پشتیوانی ڕۆژئاوای کرد و کوردایەتی خۆی دوپات کردوە ، بەڵام هەر دوێنێ بەسەدان ئاسایشی یەکێتی داباریبون بۆ ڕێگە گرتن لە بیست و پێنج کەس بۆ خوێندنەوەی بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتی سەبارەت بە هاتنی ئەردۆگان بۆ بەغدا و هەولێر .

ئەم دوو فاقیی و ناڕونیانە لەهەڵوێستی یەکێتیدا دوهێندەی هەڵوێستەکانی پارتی مەترسی هەیە لەسەر دیموکراسیەت و ڕای جیاواز .

مامەڵەکردن لەگەڵ پارتێکی دیکتاتۆری خۆسەپێنی ڕۆشن زۆر ئاسانترە لە مامەڵەکردن لەگەڵ حیزبێکی دیموکراتی دیکتاتۆری نیشتمانپەروەری خۆسەپێنی چەپی سەلەفی .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار