شارەزایەکی کەشناسی: باران دەبارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی کەشناسی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە زانیاری نوێ دەخاتەڕوو و دەڵێت "باران و هەورە بروسکە و تەرزه بەشێوەی گشتگیر روودەکاتە تەواوی ناوچەکانی هەرێم".

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند، "گەر گۆڕانکارییەکان بەو شێوەیە بمێنن سیستەمێکی مەودا درێژخایەنی زۆر باشی باران و هەورە بروسکە و تەرزه بەشێوەی گشتگیر روودەکاتە تەواوی ناوچەکانی هەرێم و گەرمیان لە کۆتاییەکانی مانگ بەولاوە هاوکات پێشبینی لافاوی زۆری لێدەکرێت لە تەواوی ئەو ناوچانەی مەترسییان لەسەرە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ماوەیەکە سیستەمێکی وشک و گەرم لەسەر ناوچەکانمان باڵادەستە ئەو سیستەمە گەرمە بۆ ئەوکاتەی ساڵ شتێکی نائاساییە و بەشێوازی بەرچاو پلەکانی گەرمای بەرز کردووەتەوە تەنانەت لە چەند رۆژی داهاتوو زۆر زیاتریش بەرزدەبێتەوە ئەو گەرمایە نائاساییه و ئاسایی نییە بۆ ئەوکاتەی ساڵ و نیشانەی هاتنی بارانی زۆر زۆره بەدوای خۆیدا، ئەوەندەی لەبیرمە تا ئێستا گەرما وام لەم کاتەی ساڵدا نەبینیوە".

شاڵاو هیدایەت وتی، "ئەو گەرمایە نائاساییه بارانی وا زۆری پێوە دەبێت کە بۆ ئەوکاتەی ساڵ دەگمەنی دەبێت پێشبینی دەکەین 50 ساڵ دەبێت بارانی ئاوا و لافاوی ئاوا و دۆخێکی ئاوایی لەو کاتەی ساڵدا بوونی نەبووبێت تەنانەت لەسەر تاسەری وڵات پلەکانی گەرما دێتەوە خوار نۆڕماڵ و لەبەشێک ناوچە پێویستی بە گەرم کەرەوە دەبێتەوە، هاوکات هەر ئەم چەند رۆژەیە و گەرما لە کۆتاییەکانی مانگ و بەولاوە تا کاتێکی زۆر و نادیار دووردەکەوێتەوە لەسەر ناوچەکانمان و مانگی پێنج بەگشتی فێنک دەبێت تەنانەت لەبەشێک ناوچە هەست بەکەشی نیمچە ساردی و ساردیش دەکرێتەوە".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار