بەڕێوبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: 20٪ لە قەرزی ئاوی هاووڵاتیان خۆشبووین

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لەبارەی لێخۆشبوونی قەرزی کرێی ئاو لە هاووڵاتیان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و کە تێیدا هاتووە، "بڕیاری تازەی لێخۆشبوون بۆ قەرزی ئاو بە رێژەی لە %20ە".

رۆژی چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بەڕێوبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند "بڕیاری تازەی لێخۆشبون بەڕێژەی 20% لە قەرزی کرێی ئاو بە مەبەستی ئاسانکاری زیاترە بۆ هاوڵاتییان لە گێرانەوەی قەرزی کرێی ئاو".

لە بڕیارەکەدا باس لەوەشکراوە، هاووڵاتیان هەرچەندێک لەو قەرزەی بۆ ئاو لایانە بدەنەوە، 20٪ی لێخۆشبوونەکە دەیانگرێتەوە، هەروەها ئەم لێخۆشبوونە هیچ وادەیەک بۆ کۆتایی هاتنی دیارینەکراوە تاوەکو بەشێکی زۆری هاووڵاتیان لێی سوودمەندبن.

لە ماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین جار بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ قەرزی کرێی ئاو و کارەبا بە مەبەستی کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان دەرکردووە. دوایین جاریش داشکاندنی رێژەی لە %15 بوو بۆ قەرزی ئاو، کە رۆژی 10ی ئاداری 2024 وادەکەی کۆتایی هات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار