عادل نوری لە بارەی بڕیارەکەی لیژنەی فەتواوە: ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن وه‌ن کۆین حه‌رامه‌، له‌پشتى قاچاغچییه‌کانن

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی:

عادل نوری پهرلهمانتاری یهکگرتووی ئیسلامی کوردستان، که هاوکات بازرگانى دراوى ئهلیکترۆنى وهنکۆین دهکات، رایدهگهیهنێت ئهوانهى که فهتواى حهرامکردنى دراوهکهیان دهرکردوه لهپشتى «قاچاغچییهکانى بتکۆینن».

وهن کۆین و بتکۆین دوو دراوی ئهلیکترۆنین، خهڵکانێک له کوردستان مامهڵهو کڕین و فرۆشتنى پێوهدهکهن به مهبهستى قازانج، زۆرینهى بهکارهێنهرانى ئهم دوو دراوه بهوه ناسراون که له ئیسلامیهکانن.

ههفتهى رابردوو لیژنهى فهتواى ههرێمى کوردستان رایگهیاند که مامهڵهکردن به دراوی وهنکۆینهوه حهرامه، عادل نوری که یهکێکه له کهسه دیارهکانى نێو دراوى وهنکۆینن و له رابردوودا مارکێتینگێکى زۆری بۆ کردوه، دهڵێت ئهوانهى فهتوایان داوه «ئههلی بوارهکه« نین.

عادل نورى، به هاوڵاتی وت »ناوهڕۆکى فهتواکه تهناقوزات و دژبهیهکى زۆرى تێدایه، ئهم پرسه هى ئهوه نییه لیژنهى فهتوا بهبێ ئهوهى گوێ بگرن له لایهنى بهرانبهر فهتوایهک دهربکهیت، دهبوو ئهوانهى ئههلى ئهو بوارەن قسهیان بکردایه«.

لیژنهى باڵاى فهتوا لهههرێمى کوردستان له 5/4/2018 راگهیهنراوێکى بڵاوکردهوه که تێیدا دهڵێت «بڕیارماندا به مامهڵهکردن بهو دراوه ئهلیکترۆنیه و هاوشێوهکانى  لهروانگهى فیقهى ئیسلامى  ئاڵۆز و یاساغ و نادروسته و دراوێکى گریمانهییه، شهریعهتى ئیسلامیش مامهڵهکردن به دراوى گریمانهیى  پێدروست نییه«.

عادل نورى وتى «دهیهها کهسى مهکتهبى سیاسى لایهنه ئیسلامییهکان ئههلى نوێژو تاعهتت لهسهدا 99ى ئهوانهى ئهم ئیشه دهکهن ئههلى حهرام و حهڵاڵن، بهتهنگى دیندارى خۆیانهوه دێن و خۆیان دهپارێزن له حهرام و بهرچاوڕۆشنن».

وتیشی «ئهو کهسانهى نهیارى وهن کۆینن، جهماعهتى (بت کۆینن)، ئهم ململانێیه لهنێوان دوو کۆمپانیایه، هیچ رهبتى بهوه نییه ئهمه حهرامه یان حهڵاڵه، ئهوانهى دهڵێنن حهرامه، ئهوانه لهپشتى قاچاغچییهکانى بت کۆیینن».

ئیسلامیهکانى کوردستان مامهڵهیهکى زۆر به بیتکۆین و وهنکۆینهوه دهکهن، ئهوانهى که سهر به یهکگرتووى ئیسلامی و سهلهفیهکانن زیاتر مامهڵه به دراوی وهنکۆینهوه دهکهن، ههروهها ئهوانهشی که مامهڵه به بیتکۆینهوه دهکهن زیاتر سهر به کۆمهڵى ئیسلامین.

ئهوهى زیاتر مارکێتینگى بۆ دهکرێت دراوی وەنکۆینهوه کە هێشتا له هیچ بۆرسهیهکدا بوونى نیه، بهڵکو دهستاودهست لهگهڵ کڕیاردا رێکدهکهون و پێیان دهڵین که کۆتایی ئهمساڵ دراوهکه دهچێته بۆرسهوهو دواتر ئهکاونتیان بۆ دروستدهکرێت، بهڵام بتکۆین جیاوازهو له بۆرسهکانى ئاڵوگۆڕی دراودا ههیهو رۆژانه زیاتر ملیارهها دۆلار مامهڵهى پێوهدهکرێت و ئهو کهسهى مامهڵهى پێوهدهکات ئاگاداری وردهکاری حسابی خۆیهتى.

بهڵام ئهوانهى له ناو کۆمهڵى ئیسلامی مامهڵه بهم دراوهوه دهکهن، رێکدهکهون لهگهڵ کڕیاردا که دراوهکهى بۆ بکڕن بهو پێیهى کهسێک لە سهرەتادا مامهمهڵه بهم دراوهوه بکات پێویستى به شارهزایی ههیه، واته ئهوان تهنها بۆیان دهکڕن و پارهیهکى زیاتریان لێوهردهگرن.

بهڵام مامهڵهکردن به دراوى وهنکۆین جیاوازه، ئهو کهسهى که مارکێتینگی بۆ دهکات کۆمپانیاکه بهشێک قازانجى پێدهدات لهو مامهڵهیهدا.

بیتکۆین لهساڵى 2009 لهلایهن کهسێکهوه بهناوى ساتۆشى ناکۆمۆتۆ دروستکرا، سهرهتا نرخى ههر بیتکۆینێک تهنیا 0.003 دۆلار بوو، بهڵام ساڵى رابردوو نرخى ههر بیتکۆینێک گهیشته 20 ههزار دۆلارو دواتر دابهزییهوه بۆ خوار 10 ههزار دۆلار. بهڵام وهنکۆین لهلایهن ئافرهتێکهوه بهناوى د.رۆجا ئیگنهتۆڤا دروستکراوهو نرخى راستهقینهى ئهم دراوه دیار نیه بهو پێیهى له بۆرسهدا نییه، تهنها کۆمپانیاکه خۆى نرخێکى بۆ داناوهو ناوه بهناوه نرخهکان بهرزدهکاتهوه، تا ئێستا کهسی کڕیار ناتوانێت دراوهکهى بفرۆشێتهوه، بهڵام کڕیاری بتکۆین دهتوانێت بیفرۆشێتهوه.

ماوهى دوو ساڵه مامهڵهکردن بهو دراوانه لهنێو ئیسلامییهکانى کوردستان بهتایبهتى یهکگرتووى ئیسلامى و کۆمهڵى ئیسلامى رهواجى زۆرى پهیدا کردووه، لایهنگرانى ههردوولاش بهسهر دراوهکاندا دابهشبوون و خۆیان به ڕکابهری یهکتری دهزانن، لهکاتێکدا ئهو دوو کۆمپانیایه خۆیان رکابهری له نێویانیادا نییه، بهو پێیهى شێوازی ئیشیان جیاوازه.

ئهمیندارى یهکگرتوو لهڕوونکردنهوهیەکدا که رۆژى 2/1/2018 بڵاویکردهوه، رایگهیاند «ماوهیهکه گفتوگۆ لهسهر بابهتى (بیتکۆین) و (وهنکۆین) دهکرێت، که گوایه کاسپییهکه لهناو یهکگرتووهکاندا رهواجى پێدهدرێ. راشکاوانه رایدهگهیهنین، بههیچ جۆرێک دوور و نزیک ئهم بازرگانییه وههمىو ناڕوونه، پهیوهندى بهحزبهوه نییه، ئێمهش لهزارى خهڵکهوه بیستوومانه که کهسانێک تووشبوون و مومارهسهى دهکهن و، بازاڕى بۆ گهرمدهکهن».

ئه‌میندارى یه‌کگرتوو ئامۆژگارى ئه‌ندامانى حزبه‌که‌ى کردبوو که خۆیان »به‌م کاسبییه‌ وه‌همییه‌وه‌ خه‌ریک نه‌که‌ن».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار