‌ئه‌گه‌ر باش بوو من شه‌ریکم، گه‌ر وا نه‌بوو خۆت کردووته‌!

پێشه‌وا هه‌ورامى

4 ساڵ لەمەوپێش



پێشه‌وا هه‌ورامى

دوو سێ مانگى رابردوو کاتێکى قورسبوو بۆ ههرێمى کوردستان بهتایبهت لهڕووى دارایی، دابهزینى نرخى نهوت، کۆرۆنا ژیانى قورسکردو داهاتى ناوخۆ نزیکبوو لهسفر، دۆخێک کهس ئاواتهخوازى نییهو نهبووه.

حکومهت لهچهندین لاوه فشارى کهوته سهر، فشارێک بۆ پهیداکردنى پارهى مووچهو فشارێک پاراستنى خهڵکى بوو لهنهخۆشى کۆرۆنا که تاڕادهیهکى باش تێیدا سهرکهوتوو بوو، فشارێک که لهههردوو ئهوانهى تر زیاتر ماندوو سهرقاڵی کرد، بهشێک لهپێکهێنهرهکانى حکومهت و بهشێکى ئهوانهى لهدهرهوهى حکومهت بوون، لهجیاتى وهستان و بهجێ نههێشتنى سهنگهرى ئهم تهحهدییاتانه بهچهپ و راست تۆمهت و لێدان لهسهرۆکى حکومهتهکهو کابینهکهى بووه ئهجێنداى کارکردنیان، بهبێ ئهوهى رۆڵى یارمهتیدهر بگێڕن یان چارهسهر بخهنهڕوو وهک ئهرکى سهرشانیان.

لهپاڵ ئیرادهى بههێزى چاکسازى ئیرادهى شڕهخۆریش لهم وڵاتهدا زۆر لاواز نییه

ئێستا دۆخهکه جۆرێک لههێوربوونهوهى پێوه دیارهو بێدهنگییهک ههیهو ههموو دهیانهوێت شتێک بهدیاربکهوێت لهمهسهلهى چاکسازیدا، تهحهدییهکى قورس و بههێز بۆ حکومهت، چونکه لهپاڵ ئیرادهى بههێزى چاکسازى ئیرادهى شڕهخۆریش لهم وڵاتهدا زۆر لاواز نییه، بگره من خۆم بهشێک لهتهگهرهکانى بهردهم ئهم حکومهتهو لێدان لێى بهبهردهوامى بۆ ئیرادهى شڕهخۆرى دهگێڕمهوه کهدهیهوێت هێنده هیلاکى بکات نهفهسى تێدا نههێڵێت بۆ ئهو بابهتهى کهجدییه تێیدا.

لهبرى ئهوهى پهرلهمانتارهکانیان بۆ شهڕه جنێو ڕاسپێرن بیاننێرن و داواى چاودێرییهکى پیشهییانهى پرۆسهى چاکسازییان لێبکهن

پێم وایه ئێستاش درهنگ نییهو ئهوهى روویداوه روویداوه، لایهنهکان دهکرێت لهبرى ئهوهى پهرلهمانتارهکانیان بۆ شهڕه جنێو ڕاسپێرن بیاننێرن و داواى چاودێرییهکى پیشهییانهى پرۆسهى چاکسازییان لێبکهن. ئهوانه لهیادناکهم لهبهغداوه بهشێکبوون لهم پیلانگێڕییهو رۆڵى زۆر ناشیرینیان گێڕا بێ ئهوهى رۆژێک بێننه بهرچاوى خۆیان ئهوان نوێنهرى گهلى کوردو بهرژهوهندییهکانى گهلى کوردن نهک بهپێچهوانهوه دهکرا هۆکارى فشاربن بۆ سهر حکومهتى عێراقى بۆ رێکهوتنێکى دادپهروهرانه لهگهڵ حکومهتى ههرێمى کوردستان نهک بهرگرییهکى عێراقییانهو چوونه پاڵ کوتله دژبهرهکانى کوردستان لهعێراق.

حهق وایه ههمووان جدى بن، خهمخۆربن و بهشێکبن لهسهروهرییهک کهداهاتووى ئهم گهلهى لهسهر بهنده، ههر لهئهوهڵهوه شان بدهنه بهر ئهم بابهتهو لهکۆتاییداو دواى خستنه سهرپێى ههموو شتێک نهیهن و ببنهوه برا بهش و خاوهنى بابهتهکه،چونکه هیچ رێگاى دیکه لهبهردهم ئێمه نین دۆستهکانمان داوایان کردووهو مهبهستیانه ئهنجامى ئهم چاکسازییه ببینن، ناحهزانیشمان بهتوانج و تانهوه ناوهستن بهڵکو گرهو لهسهر گلانمان دهکهن و  خوا دهزانێ دواى گلانیش چۆنمان لێ قورستر دهکهن.

سهرهڕاى ههموو ناڕهحهتییهکانى بهردهم حکومهت و شهکهتبوونى بههۆى ئهو بابهتانهى سهرهوه که باسمکردوون، بهڵام دهتوانم بڵێم حکومهت بههێزهوه دهست بۆ ههموو رێگایهک دهبات کهئامانجى گهورهى چاکسازى پێ بهدیبێت و ئهنجامهکهى ئهم ههوڵهش بهبیست و چوار کاتژمێر نابینرێت، بهڵام دواى ماوهیهک سکێچهکهى بهدیار دهکهوێت و بهرچاوى ههموومان رووندهبێت کهخهریکه چى دهکرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار