سۆران عومەر: ساڵی ٢٠٢٣ لە فرۆشتنی ٩٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم تەنها  شەش دۆلار ماوەتەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت ساڵی ٢٠٢٣ لە فرۆشتنی ٩٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم تەنها شەش دۆلار ماوەتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند "وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم بەنوسراوی فەرمی زانیاری بەرهەمهێنانی نەوت دەخەنە بەردەست تیمی وردبینی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم بەپێی نوسراوەکە هەرێم لەساڵی ٢٠٢٣ بڕی ٩٣ ملیۆن و ٨٢٩ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، لەو بڕە ٣١ ملیۆن بەرمیلی تاکو ٢٥/٣/٢٠٢٣ بەبۆری هەناردەکراوە، ١١ ملیۆن و ٨١٦ هەزار بەرمیلی دراوە بەعێراق، ١٦ ملیۆن و ٥٦٣ هەزار بەرمیلی گوایە لەناوخۆ بەکارهاتووە بۆ پاڵاوتنی هەر بەرمیلێکی ٧.٥ حەوت دۆلارو نیو دراوە بە پاڵاوگە! لەکاتێک دا ئەو پاڵاوتنە بەبازرگانی فرۆشراوەو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ نەبووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەم نێوەندەدا ٣٣ ملیۆن و ٨٢٩ هەزار بەرمیل نەوت دیار نیە! هەرێم دەڵێ ڕاستەوخۆ فرۆشتومانە بە پاڵاوگەکان بە (١ ترلیۆن و ٣٥٧ ملیار دینار) ئەمە ئەو نەوتەیە کە بەتەنکەر دەیفرۆشن و دەبرێتە دەرەوە بەقاچاخ".

وتیشی "داهاتی نەوت ساڵی ٢٠٢٣ بە ٣ ملیارو ٦٢١ ملیۆن دۆلار دانراوە، خەرجی نەوت بە ٣ ملیار و ٦٧ ملیۆن دۆلار دانراوە، گوایە تەنها ٥٥٤ ملیۆن دۆلار ماوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێم، بەم پێیە لەفرۆشی هەر بەرمیلێک نەوت هەرێم  ٦ دۆلاری  ماوەتەوە".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار