کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبیینییەکان بێت، ئەمڕۆ هەینى 19- 04-2024 ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و خێراى با لەسەرخۆ- مام ناوەند  (10 –  20) کم/س دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هەر بەپێی پێشبینییەکان بێت، سبەی شەممە 20 - 04- 2024 ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند  (10 –  20) کم/س دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە بە ڕێژەى (1-2) بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 29 
سلێمانی : 28
دهۆک :  29
 زاخۆ  : 30
هەڵەبجە : 30
کەرکوک : 32
سۆران : 26
حاجی ئۆمەران : 18
گەرمیان : 34

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار