تاوە بارانی بەخوڕ و هەورەگرمە و هەورەتریشقە و بارینی تەرزە بهرێوهیه
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
شارەزایەکی بواری کەشناسی لە بارەی ئەو شەپۆلی بارانەی کە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە ڕایگەیاند له سێشهممهی ئهم ههفتهیه تا چوارشەممە ههفتهی داهاتوو شەپۆلەکە بهردهوام دهبێت و پێشبینی دهكات شهپۆلهكه تاوە بارانی بەخوڕ و هەورەگرمە و هەورەتریشقە و بارینی تەرزەی لهگهڵ بێت.
پشتیوان ئیبراهیم شارەزا لە بواری کەشناسی سەبارەت بەو شەپۆلە بە هاوڵاتی ڕاگەیاند،سەرەتای شەپۆلێکی تری بارانبارین کە سەرچاوەی هەردوو دەریای ناوەڕاست و دەریایی سور دهبێت، لە ئێوارەی سێشەممە 30ی نیسانی 2024 بۆ كاتهكانی شهو دەگاتە ناوچەکانی هەرێم و بارانبارینەکە سەرجەم ناوچەکان بەشێوازی بچڕ بچڕ دەگڕێتەوە.
وتیشی: " لە شەوی دووشەممە 6ی ئایاری 2024 ئهگهری تاوە بارانی بەخوڕ لەگەڵ هەورەگرمە و هەورەتریشقە و بارینی تەرزە هەیە لە ناوچە جیاوازەکان و ئەم شەپۆلە تا ئێوارەی ههمان رۆژ بەردەوام دەبێت و پاشان کۆتایی دێت".
ئەو کەشناسە کوردە باسی لەوەشکرد، لەم شەپۆلەدا بارانەکە مامناوەند و بەهێز دەبێت لەگەڵ هەورەگرمە و هەورەتریشقەی بەهێز و تەرزە، دەشڵێت، بارانی باش دەباڕێت و رێژەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە شەپۆلەکە گشتگیر دەبێت و تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگڕێتەوە
ئەوەشی ڕونکردەوە کە، بەهۆی بەهێزی شەپۆلەکە لافاو و ئاستەنگی هاتوچۆ لەو شوێنانەی کە پێشتر تیایاندا لافاو دروست بووە بەتایبەتی چەم و دۆڵەکان و ئەو شوێنانەی کە پێشتر لە سەنتەری شارەکان لافاو تیاندا روویداوە و ئەگەری دوبارە بونەوەی هەیە وەک ئیدارەی گەرمیان ، هەولێر ، ئیدارەی ڕاپەرین ، ئاکرێ ، پاڕێزگای دهۆک ، دەشتی شارەزوور ، هەڵەبجەی شەهید و کفری وە هەروەها ئەگەری دروست بونی گەواڵە هەوری بەهێز هەیە لە ناوچە جیاوازەکان .
بهپێی پێشبینییهكهی پشتیوان ئیبراهیم، ناوبەناو خێرایی با دەست بەچالاکی دەکات و بەپێی ناوچەکان کاریگەری دەبێت و لە ناوچەشاخاوییەکان خێرایی زیاترە . لەم شەپۆلەدا پلەکانی گەرمایش لە 7پلە بۆ 10پلە بەپێی ناوچەکان دەست بە نزم بونەوە دەکات .