تره‌مپ یاسایه‌کى تایبه‌ت به‌عێراق و سوریا واژۆکرد
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا واژۆى له‌سه‌ر یاساى تایبه‌ت به یارمه‌تیدان و پرسی کۆمه‌ڵکوژى کرد له عێراق و سوریا.
به‌پێی یاساکه، یارمه‌تى مرۆیی ده‌درێت به نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان له‌و دوو وڵاته.
لیندساى والتر جێگرى وته‌بێژى کۆشکى سپى به ئاژانسى ڕۆیته‌رزى ڕاگه‌یاند، یاساکه ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ده‌کرێت، بۆ هاندانى وڵاتانى بیانى له‌سه‌ر سزادانى ئه‌و که‌سانه‌ى تاوانیان ئه‌نجامداوه به‌رانبه‌ر که‌مه نه‌ته‌وه‌کان له عێراق و سوریا و ئه‌وانه‌ى تاوانى جه‌نگیان ئه‌نجامداوه.
وتیشى تره‌مپ سوره له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ تێکشکاندنى ته‌واوه‌تى داعش.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار