مه‌همه‌ت ئاکتاش به‌رهه‌مهێنه‌ری کورد: ده‌بێ له‌ڕوانگه‌ی منداڵانه‌وه‌ فیلم به‌رهه‌مبێنین

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

مههمهت ئاکتاش بهرههمهێنهری کورد لهو باوهڕهدایه که دهبێت له روانگهی منداڵانهوه خهریکی فیلم دروستکردن بین بۆئەوەی کە ئەو شتەی له جیهانی دهوروبهریان وهریدهگرن و لێی تێدهگهن، وێنهی بگرین.

به پێی راپۆڕتی لێژنهی پهیوهندییهکان و راگهیاندنی سیودووههمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمهکانی منداڵان و مێردمنداڵانی ئێران ICFF، پانێلی «بهرههمهێنانی هاوبهشی ئێران، تورکیا و وڵاتانی ئهوروپی» به ئامادهبوونی «مههمهت ئاکتاش»، بهرههمهێنهری کوردو نێوده‌‌‌وڵهتی سینهما لهکتێبخانهی ناوهندی ئیسفههان بهڕێوهچوو.

مههمهت ئاکتاش لهسهرهتای ئهم کۆبوونهوهیهدا، سهبارهت به بواری چالاکی خۆی وتی «من زیاتر لهئهڵمانیا چالاکی دهکهم و لهم وڵاته نووسینگهیهکمان ههیه کهبهرههمگهلێکی هاوبهش لهگهڵ وڵاتانی وهکو ئێران، ئهڵمانیا، میسر، تورکیا و وڵاتانی ئهوروپی ئهنجامدهدهین. پێم وایه تێکهڵاوییهکی باسهکان روویداوهو دروسته که من له کۆمهڵگای تورکیاوه سهرمههڵداوه، بهڵام زۆربهی پرسی بهرههمهێنانی هاوبهشی ئێمه لهسهر وڵاتانی ئهوروپی ورد بۆتهوه».

ئهو پاشان سهبارهت به ناوهرۆکی بهرههمهێنانی هاوبهش لهسینهمادا روونیکردهوه «بهرههمهێنانی هاوبهش تهنیا ئهمه نیه که ژمارهکان و رهقهمهکان و بودجهکانی فیلمهکان رابگهیهنین، بهڵکو بهرههمهێنانی هاوبهش سهبارهت بهچیرۆکی یهک خهتی فیلمهکهو ئهو تایبهتمهندییه هونهرییانه و وهرگرتنی بهرپرسایهتی لایهنهکانی بهرههمهێنانه«.

ئهم بهرههمهێنهره کورده له درێژهی قسهکانیدا وتی «کاتێک لهناوچهیهکدا دهمانهوێت دهست به بهرههمهێنانی هاوبهش بکهین، یهکهمین پرسیار ئهمهیه که بۆچی دهمانهوێت وهها کارێک ئهنجامبدهین، چ شتگهلێک لهم ناوچهیهدا بوونی ههیه که لهنێوان دوو لایهندا هاوبهشن، بۆ بهرههمهێنهران ئۆرجیناڵ بوون یهکجار گرینگهو پاشان به بابهتی فرۆش و نمایشکردنی جیهانی سهرنج دهدرێت».

ئهکتاش جهختی کردهوه «پرسیاری دوایی کهدهبێ بیپرسین، ئهمهیه کهدهرهێنهر چ کهسێکه و چ ئهزموونێکی ههیه؟ ئهو کۆمپانیایهی که دهیههوێت چێکردنی فیلمهکه لهئهستۆ بگرێت، خاوهنی چ بوارێکه؟ بهرههمهێنهرانی ئهوروپی به دهرهێنهرانی فیلمی یهکهم زۆر متمانه ناکهن و به دوای بهرههمهکانی دهرهێنهرانی بهئهزموون و لێهاتوودا دهگهڕێن، ههڵبهت ههندێک جاریش بووه کهدهرهێنهرانی فیلمهکانی یهکهم لهلایهن بهرههمهێنهرانهوه پاڵپشتییان لێکرا، بهڵام به زهریفی و وردبینییهکی یهکجار زۆر ههڵبژێردران».

ئهو بهئاماژهدان به دهرهێنهرهکانی بهئهزموونی سینهمای ئێران رایگهیاند «من سهبارهت به دهرهێنهرانی ئهستێرهی سینهمای ئێران لهوانه «ئهسغهر فهرهادی» و «عهباس کیارۆستهمی» قسه ناکهم، چون ههموو کهس هۆگری ئهوهن که لهگهڵ ئهم کهسایهتییانه کار بکهن، بهڵکو سهبارهت بهدهرهێنهرانی گهنج و لاو قسه دهکهم. له ئهوروپا بهرههمهێنهرهکان به دوای یهک زمانی نوێی سینهماییدان و ئهگهر ئهم دهرهێنهره لاوانه خاوهنی ئهم زمانه نوێیه نهبن، بهدڵنیاییهوه ههڵنابژێردرێن. لهراستیدا له چیرۆکی دووپاته و دهستلێدراو بێزارن و به دوای بهرههمێکی نوێ، جیاواز و ئۆرجیناڵدا دهگهڕێن».

ئهم سینهماکاره بهئاماژهدان بهئیمکانهکانی چێکردنی فیلم له ئهڵمانیا، روونیکردهوه «ههندێک ریزبهندی بۆ چێکردنی فیلم له ئهورووپا بوونی ههیه، به تایبهت لهوڵاتی ئهڵمانیا. بۆ وێنه ئهگهر یهک بهرههمهێنهری ئێرانی بیههوێت، بهرههمێکی هاوبهش ئهنجامبدات و یهک ملیۆن یۆرۆ بباته ئهوێ، بهشێوهی ئۆتۆماتیک 20 تا 30 لهسهدی تێچووی بهرههمهێنان له ئهستۆ دهگرن، ههروهها له بواری ئامادهکردنی دیمهنی لۆکهیشێنی شوێنی وێنهگرتنی فیلمهکهش یهکجار یارمهتی دهدهن. تهنانهت دهرهێنهرهکانی ئهمریکاییش دێن بۆ ئهڵمانیا و لهم دهڤرایهتی و ئیمکانییهته بۆ چێکردنی فیلم کهڵک وهردهگرن. له راستیدا بۆ سینهماکارانی سهربهخۆ دوو رێگا بوونی ههیه، یهکهم ئهوهی که دهتوانن له رۆژئاوا شهریکێک بۆ بهرههمهێنانی هاوبهش پهیدا بکهن، دووههم ئهوهی که بازاڕی ئاسیایی دهتوانێت رێگایهکی شیاو له بهرچاویان بێت».

ئهو به ئاماژهدان بهو بهرههمه هاوبهشانهی خۆی لهگهڵ وڵاتانی ئاسیایی گوتی: ساڵی پێشوو من دوو بهرههمهێنانی هاوبهشم له ناوچهی بازاڕی ئاسیایی ههبوو، ههڵبهت وڵاتانی دیکهی ئهوروپا وهکو ئهڵمانیا و فهرهنساش له بواری بهرههمهێنانی هاوبهش لهگهڵ بازاڕی ئاسیاییدا هاوکارییان ههیه.

ههروهها دهرهێنهران و بهرههمهێنهرانی ناوچهی کهنداوی فارس یهک رێگای یهکجار گرینگ لهبهردهمیاندا ههیه و ئهویش خهڵاته سینهماییهکانه که ئۆسکاری ئاسیایی ناوی لێ نراوه.

ئهکتاش ئهوهشی راگهیاند «یهکهمین ههنگاو که له یهک پڕۆژهدا دهتوانرێ بنرێت، ئهمه نیه که 20 ههزار یۆرۆ وهربگرن، بهڵکو دهبێت خۆتان نمایش بکهن و له فیستیڤاڵه جۆراوجۆرهکاندا بهشداری بکهن، بۆ ئهوهی که ببیندرێت.

ئهم سینهماکاره پاشان باسی پێداچوونهوهی فیستیڤاڵهکان، کۆمپانیاکان و ئهو دامهزراوانهی کرد که لهچێکردنی فیلمهکانی سینهماییدا یارمهتی دهرهێنهرهکان دهدهن که لهوانه دهتوانرێ بهسینهفۆنداسیۆنی فیستیڤاڵی کان، فیستیڤاڵی فیلمی بهرلین، فیستیڤاڵی فیلمی لۆکارنۆ، فیستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز، وڵاتانی نهرویژ و سویسڕا و چهندانی دیکه ئاماژه بدرێت. ئهو سهبارهت بهچۆنیهتی کارکردنی فیستیڤاڵی فیلمی بهرلین لهم بوارهدا گوتی: له فیستیڤاڵی فیلمی بهرلین بۆ وهرگرتنی پاڵپشتییهکانی ماڵی و بێجگه له ماڵی و دارایی بۆ چێکردنی یهک فیلم رکابهرییهکی سهخت بوونی ههیه، لهبهر ئهوهی که چهندین دهرهێنهری دیار و ناسراو بهشدارییان تێیدا ههیه و وهرگرتنی ئاسانکاری و بودجهی پاڵپشتی بۆ یهک دهرهێنهری لاو سهخته. ههڵبهت دهبێ 50 لهسهدی پاڵپشتی دارایی و ماڵییان له وڵاتی خۆیانهوه ههبێت.

ئهو ههروهها به دهربڕینی ئهوهی که ههندێک له بهرههمهێنهرهکان به شێوهی ناوچهیی چالاکی دهکهن، ئاماژهیدا به بهرههمه هاوبهشهکانی سینهمای تورکیا و ئێران و یادی «بایرام فهزلی» دهرهێنهری فیلمی «جندۆکهی جوان»ی زیندوو کردهوه که فیلمێکی هاوبهشی لهگهڵ وڵاتی تورکیا چێکردووه.

ئهکتاش به جهخت کردنهوه لهسهر ئهوهی که بابهتی بهرههمهێنانی هاوبهش به شێوهی زهماوهند کردن و هاوسهرگیرییه، درێژهی به قسهکانیدا گوتی: دوو کلتووری جیاواز له یهک خولی ماوه درێژدا، زهماوهندێک له نێوانیاندا ئهنجام دهرێت که له تهنیشت یهکتردا جێگیر بن و لهگهڵ تایبهتمهندییهکانی یهکتر ئاشنا بن. ئهم رووداوه‌‌ پێکهوه دانانی دوو نهریتی رهسهنی کۆنی فیلم چێکردن له تهنیشت یهکتر دایه، ئهو نهریتانهی که لهگهڵ ههبوونی ههموو جیاوازییهکان له تهنیشت یهکتر دادهندرێن و له یهکدی بابهت گهلێکی زۆر فێر دهبن.

ئهو له درێژهی قسهکانیدا وتی «پرسی بهرههمهێنانی هاوبهش دهتوانێت یهک کلتووری فیلم چێکردنی نوێ به ناوچهکه و جیهان بناسێنێت. دوو زمانی جیاوازی سینهمایی دهتوانن له تهنیشت یهکتردا جێگیر بن و ببنه یهک جهستهی تاک و بۆ جیهان ئاراسته بکرێن».

ئهم بهرههمهێنهره ههروهها سهبارهت به‌‌و کێشه و گرفتانهی که لهبواری بهرههمهێنانی هاوبهشدا روو دهدات، گوتی: ئهو کێشه و گرفتانهی که لهبواری بهرههمهێنانی هاوبهشدا بوونی ههیه، زیاتر لایهنی خۆجێی و خۆماڵییان ههیه، ئهم خاڵه یهکجار گرنگه، کاتێک له قۆناغی فیلم چێکردندا ههموو شادو دڵخۆشن، بزانن که یهک گرفتتان ههیه، لهبهر ئهوهی که هیچ کات له کاتی چێکردنی یهک فیلمدا ههموو ستاف و گروپی ئامادهکاری فیلم شاد و دڵخۆش نین.

بهشی دووههمی ئهم کۆبوونهوهیه بۆ سینهمای منداڵان تهرخان کراو ئهکتاش سهبارهت به روانینی جیهانی بهپرسی سینهمای منداڵ رایگهیاند: ئێمه له دوو رستهی بنهڕهتیدا دهتوانین سهبارهت بهسینهمای منداڵ قسه بکهین، ئهوهی که فیلم بۆ منداڵه یان سهبارهت به منداڵ؟ به بڕوای من ههر دوو رسته دروسته، من خۆم کوڕێکی تهمهن 10 ساڵم ههیه که بهردهوام ئهنیمهیشێن چاو لێدهکات و کاتێک من ویستم فیلمێکی ئێرانی (کوردی) بۆی نیشان بدهم، بهڵام چون بۆ تهمهنی ئهو گونجاو نهبوو، قهبووڵی نهکرد.

ئهو له درێژهی قسهکانیدا وتیشی «له ئهڵمانیا یاسا و رێسایهکی زۆر بۆ چۆنییهتی نمایشکردنی فیلمهکان بۆ منداڵان بوونی ههیه، به بۆچوونی من دهبێت باڵانسێک له نێوان ئهو راستهقینهی که ههیه لهگهڵ جیهانی منداڵانه دروستبکهین، ئێمه دهبێ له روانگهی منداڵانهوه خهریکی فیلم چێکردن بین و ئهو شتهی که ئهوان له جیهانی دهورووبهریان وهریدهگرن و لێی تێدهگهن، وێنهی بگرین.

لهبهشی کۆتایی ئهم کۆبوونهوهیهشدا «کامبۆزیا پهڕتهوی» سهبارهت به باسی بهرههمهێنانی هاوبهش بۆچوونی خۆی بهم جۆره دهربڕی «ئێمه هیچ بهرههمێکی هاوبهشمان لهپێش شۆڕشهوه تاوهکو ئهمڕۆ نهبووه.، تهنانهت بهر له شۆڕش وهزارهتی فهرههنگ و هونهر بڕیاریدا بۆ چێکردنی فیلم گهلێکی لهم جۆره و تهنانهت ستافی ئامادهکاری بیانیشیان بۆ وڵاتی ئێران هێنا، بهڵام هیچ کات ئهو جۆرهی کهدهبێ ئهم فیلمه وهکو یهک بهرههمی هاوبهش نهبینرا».

ئهوەشی وهبیرهێنایهوه «پێناسهی من لهبهرههمهێنانی هاوبهشی فیلم ئهمهیه که سهرمایهدانهرانی چهند وڵات کهدهیانهوێت بهرژهوهندو سوودێکی زیاتر له فیلمهکه بهدهستبهێنن، بڕیار بۆ چێکردنی بهرههمهێنانی هاوبهش دهدهن بۆ ئهوهی که بتوانن نمایشکردنێکی بهربڵاوتریان ههبێت، بهڵام ئێمه لهئێران ناتوانین بڵێین بهرههمهێنانی هاوبهشمان ههیه«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار