ئیلاهەی دایک لەشارستانییەتە کۆنەکاندا

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 
ئیلاهەی دایک لە شارشاتنییەتە کۆنەکاندا سەمبولی سرووشت و دایکایەتی و خوڵقاندنەو هەندێک جاریش سەمبوڵی بەخشینەکانی زەمینە.
لەمیسری کۆندا چەندین خودای جۆراجۆری هەمەڕەنگی وەک : «شێر، مانگا، کەرکەدەن، ماری کۆبرا، دووپشک» وەک سەمبولی دایکانێکی باش وێناکراون.
هەروەها لەشارستانێتی «ئاند»، خودای سکپڕی «پاچاماما»یان دەپەرەست، لەئەفسانەی «ئینکاکان» ، پاچاماما چاودێری دەغڵ و دانەکانی دەکرد و بەهۆکاری بومەلەرزەشیان دەزانی، بەڵام دوابەدوای هاتنی ئیسپانییەکان و داگیرکردنی ناوچەی ئینکاکان، لە لایەن کاتۆلیکەکانی ئیسپانیاوە وێنەی پاچاماما بەوێنەیەکی مەریەمی پیرۆز داپۆشرا، بەڵام سەرەڕای ئەم کارە تائێستاش خەڵکە رەسەنەکەی هەندێک ناوچەی «ئەرژەنتین و چیلی و پۆلیڤیاو پیرۆ « ئەو خودایە دەپەرەستن و بەپیرۆزی دەزانن.
لەئەفسانەکانی ئازتیکیش «توسی» بەدایکی زەمین ناسرابوو و دەیانپەرست

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار