به‌غداو ئه‌نقه‌ره‌ له‌ئۆکتۆبه‌رى (2019)دا

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڕێ سوره‌

یهکهم: خۆپێشاندان یان راپهڕین لهبهغداو شارهکانى خوارووى عیراق

له 1-10-2019

دووهم: هێرشى سهربازى سوپاى تورکیا بۆ سهر رۆژئاواى کوردستان

له 9-10-2019

 

سهرهتا دهخوازم ئهوه بڵێم ئۆکتۆبهر بۆ ئێمهى کورد خهریکه دهبێته وشهیهکى نهخوازراو و بێزراو شوم. برینى (16)ى ئۆکتۆبهرى (2017) کوردستانى باشور ساڕێژ نهبووه وا جهستهى کورد بهشێکى دیکهى ئاگردرا!

یهکهم :- ئهوێ رۆژێ کهداعشهکان پانزه کیلۆمهتریان مابوو بگهنه بهغداى پایتهخت و بهشێک لهدانیشتوانهکهى رایانکرد بهفهرمان و سهرپهرشتى ئێرانیهکان ههموو شیعهکان کۆبوونهوه بهحکومهت و مهرجهعیهت و پهرلهمانهوه بڕیاریاندا ئهم فرسهته لهدهست نهدهن بۆ خاپورکردنى شارو گوندهکانى سوننهکان و پاکتاوکردنى کهسایهتیه ئایینى و سیاسیهکان و  بگره نوخبهى روناکبیریش بۆ ئهوهى زهمهنێکى زۆر دهسهڵات لاى خۆیان بمێنێت و هیچ کهسێکى سوننهش نهتوانێت بهرامبهر شیعه سهر بهرزبکاتهوه ههر واشیانکرد . ئێستاش که له (1-10-2019) و رۆژانى دوایى بهشێکى زۆرى شیعهکانى بهغدا و شارهکانى شیعهنشین هاتنه سهرشهقامهکان و داواى نان و ژیانیان دهکرد، دواجار دروشمهکانیان گۆڕا بۆ روخانى حکومهت و گۆڕینى کۆى سیستهمى سیاسى .. ههروهک چۆن لهڕوداوى (16) ى ئۆکتۆبهریشدا ئێرانیهکان نهخش و رۆڵیان ههبوو ئهمجارهش قاسم سولهیمانى گهیشتهوه بهغداو شیعهکانى کۆکردهوه تاڕادهکى زۆر توانیان راپهرینى خهڵکى برسى رابگرن لهلایهک بهکوشتن و گرتن و بهکارهێنانى هێز لهلایهکى دى بههۆى پێدانى کۆمهڵێک پهیمان گوایه سهدان ههزار خانوویان بۆ دروستدهکهن، سهدان ههزاریان لێدادهمهزرێنن، به ههزارانیان لهناو سوپادا جێدهکهنهوهو 150 ههزار کهسیش مووچهى 150 دۆلارى پێدهدرێتن دواجار ئهمهش لهپهڕلهمان دهکهنه یاسا. بێگومان جێبهجێکردنى ئهم بڕیارانهش بودجهیهکى زهبهلاحى دهوێت و لهسهرحسابى ههموو خهڵکى عیرق دهبێت بهکورد و سوننهشهوه، ئهوه لهکاتێکدا شارهکانى سوننهکان وێرانن و دانیشتوانهکهشیان ئاواره و دهربهدهرن.. .ههر پهیوهست بهم بابهته لهمێژوودا نهبووه خهڵک لهخۆیهوه راپهڕیبێت، بێگومان ههمیشه هۆکار ههبووه بۆ خۆپێشندان و ناڕهزایى دهربڕین جا چ زوڵم و زۆرى چینایهتى  یان مهزههبى و نهبوونى ئازادى یان نهتهوه ژێردهستهکان بۆ رزگارى خاک و نهتهوهکهیان راپهڕیون و داواى مافى خوراوى خۆیان کردووه. ئهوهى له (1-10-2019) ى عیراق روویدا برسیهتى و نادادپهروهرى پاڵنهرى سهرهکى بوو .لهکاتێکدادهبینن دهسهڵات بهدهستانى عیراق لهگهندهڵیدا نقوم بوون و لهههموو شارو شارۆچکهیهکیش دهیان و بگره سهدان بارهگاى حهشد و حزبهکان دانراوهو بهسهدان ههزاریان لهسهر حسابى خهڵک وهک پاشا دهژین و موچهیهکى خهیاڵى وهردهگرن ..! زۆرجار گوێمان لێبووه گوایه دواى رووخانى رژێمى بهعس سیستهمى سیاسى لهعێراق دیموکراسیه . لهکاتێکدا حکومهت بهههموو جومگهکانیهوه لاى شیعهکانه و ئهوانیش فهرمان لهمهلاکانى ئێران وهردهگرن . ئێرانیهکانیش وشهى دیموکراسیان نهبیستووهو نهیاره ئازادیخوازرهکانیش لهدوورترین وڵات تیرۆر دهکهن! بۆیه دهبێت دڵنیابین شیعهکان کاتێک کورسى دهسهڵات بۆ لایهنێکى دیکهى براوهى ههڵبژاردن جێدێڵن کهیهکێکیان نهمابێت و شارهکانیش خهڵتانى خوێن کرابن و بهسهدان و بگره به ههزاران خهڵک کوژرابێت لهلایهن سوپاى پاسداران و حهشدى وابهستهیان .

فهرموون نمونهیهکى بچوک لهسیستهمه بهناو دیموکراسیهکهى بهغدا دهخهمهڕوو دووریش ناڕۆم (16)ى ئۆکتۆبهرى (2017) دیتمان پاسدار و حهشدى شیعه و سوپاکهیان بهسهرپهرشتى قاسم سولیمانى و خودى عهبادى چۆن پهلامارى کوردستانیاندا و نیوهى خاکى بهخوێن رزگار کراویان داگیرکردوو (350) ههزار کهسیان دهربهدهر و ئاوارهکردوو (650) کهسیان لهپێشمهرگه و خهڵکى سڤیل شههید کرد !! ههزاران کۆنهبهعسى و شۆڤیهنیان هێنایه سهر ماڵ و خانووى کوردان .ئهمهیه حکومهته دیموکراسیهکهى دوای بهعس! . مێژوو گهواهیدهره لهوهتهى ساڵى (1921) کهعیراق دروستکراوهو کوردستانى باشورى بهبێ خواستى کورد پێوه لکێنراوه ئهوهى حوکمى عیراقى کردووه بڕواى بهدیموکراسى و ئازادى نهبووهو دژى مافى گهلى کورد بهههموو جۆرێک جهنگاوه،ههرگیزیش نابینین عهرهبێک ههبێت حوکمى عیراق بکات بهڕاستى دیموکراتخوازبێت و مافى کورد بهخۆشى و ئاشتیانه بدات مهگهر بههێز بیستێنین .

دووهم . ئهوهتا تورکیا پهتى سهبرى پساو دواى رهزامهندى ترهمپ و بهئاگادارى روسیا و ئێران و قهتهر و ههندێک وڵاتى دیکه لهڕۆژى (9-10-2019) پهلامارى کوردستانى رۆژئاوایدا بهمهستى داگیر کردن و قهتڵ و عامکردنى کوردانى ئازادیخواز .ههرچهنده زۆرێک لهوڵاتان ههڵوێستیان ئهرێنیه بهرامبهر پرسى کوردو پهلاماره سهربازیهکهى تورکیاش ریسوا دهکهن، بێگومان ئهوهش کهم نیه بهڵام ناکرێت ئهوه لهبیر بکهین ههندێک لهو وڵاتانه ههر سیستهمى سیاسى ئێستاى تورکیایان قبوڵ نهبووه و نیه . ههندێکیشان ئهوهى تورکیا دهیکات بهزوڵم و داگیرکارى دهزانن ... دهى ئێستا چ بکرێت باشه ؟

 یهکهم:- هیچ شتێک هێندهى بهرگرى لهخاک و کهرامهتى خهڵک پیرۆز و گرنگ نیه، بهرگریکردنیش ئهرکى سهرشانى ههمووانه.

 دووهم :- ههڕهشه کردنى شهرڤانان بهپاسهوانى نهکردنى کهمپهکانى ژن و منداڵى داعشیهکان و بهرهڵاکردنى داعشهکان لهزیندان دووفاکتهرى بههێزن لهبهرامبهر داگیرکهر و وڵاتانى جیهان . رێگهى سێیهم نیهو نابێت بڕواش بهبهڵێنى هیچ وڵاتێکى داگیرکهر بکهین لهبهرئهوهى جیاوازى نیه لهبهینى گورگى رهش و بۆر ..  بهداخهوه لهوهتهى رۆژئاواى کوردستان رزگارکراوه تاکڕهوى جێگهى فرهحزبى گرتۆتهوه، رێگهى چالاکى لهزۆر حزب و لایهنى شۆڕشگێڕ گیراوه لهجیاتى بهشدارى پێکردنیان لهدهسهڵات و بهڕێوهبردنى وڵات، زۆرکات سهرکردهو کادرهکانیان زیندانى کراون تهنیا لهبهر ئهوهى تاعهتى رێبهرو سهرکردهى ئهوانیان نهکردووه . بهزۆرى هێزى سهربازى خۆیان سهپاندووه نهک ههڵبژارن بهردهوامیش فهرمانیان لهحزبێکى دى وهرگرتووه بۆ داڕشتنى سیاسهتى رۆژانه . ئهولایهنهى که فهرمانیشیان لێوهرگرتووه خوازراو نهبووه لهلایهن ههندێک ناوهندى کوردستانى و جیهانى. بهداخێکى زۆرهوه ئهم سیاسهتهش بهزیان شکاوهتهوه بۆ ئهو بهشهى کوردستان, دڵنیام کهسانێک ههن پێیان وایه ئێستا کاتى باسکردنى ههڵهو کهموکورتیهکانى رابردوو نیه، بهڵام پێموایه پێویسته ههمووکاتیک راستیهکان بوترێن بۆئهوهى لهداهاتوودا بهخۆماندا بچینهوه و بهکردهوه سهربهستى و دیموکراسیمان خۆشبوێت ... دیاره ههموومان دهزانین یهکێک لههۆکارهکانى سهرکهوتن بۆ ههر گهل و نهتهوهیهک یهکگرتن و یهکههڵوێستیه لهپاڵ بڕوابوون بهدادپهروهرى و ئازادى فرهحزبى ...مێژوو یاداشتى کردووه زۆر جار جیا لهناپاکى ناوخۆ خیانهتى ئهو دهوڵهتانهى خۆیان بهدۆست و هاوپهیمان لهقهڵهم داوه هۆکاربووه بۆ شکهست و سهرنهکهوتن . بۆیه دهبێت لاوانى کورد بزانن ئهوهیهکهم جارنیه وهک ئهوهى ئهمڕۆ دهبینین ئهمریکا کوردانى رۆژئاواى جێهێشت و بهگورگانخواردوى دان، بهڵکو نمونه زۆرن لهمێژوودا. ساڵى (1947) یهکیهتى سۆڤیهت ناپاکی و خیانهتیان له کوردانى رۆژههڵات کردوو و کۆمارى مهابادى بۆ پهلامارى سوپاى حهمهڕهزاشاى ئێران جێهێشت دواجار روخاندیان . دووهم شۆڕشى ئهیلول که لهساڵى (1961) دهستیپێکردبوو زۆر دهستکهوتى گهورهى بهدهستهێنابوو لهڕێککهوتنى (11)ى ئازارى (1970) ى بهینى شۆڕش و حکومهتى بهعس ( 24)  خاڵ واژۆ کران بۆ ئهوهى لهماوهى چوار ساڵدا جێبهجێ بکرێن وهک مادهى سهدو چلى ئێستا بهعس هیچى جێبهجێ نهکردو خۆى بههێز کرد ههتا لهساڵى 1974 پهلامارى کوردستانى دایهوه کاتێکیش کهزانى ناتوانێت شۆڕش لهناوبهرێت له (6) ى ئازارى (1975) بهئاگادارى و نهخشى (هینرى کیسنجهر) وهزیرى دهرهوهى ئهوساى ئهمریکا کهگوایه دۆست و هاوکارى شۆڕش بوو لهجهزائیر سهدام حسین لهگهڵ حهمهڕهزا شاى ئێران رێککهوتن بهشێکى خاکى عێراق و ئاوى کهنداوى عهرهبى لهبهشى عێراق درایه ئێران لهبهرامبهر یارمهتى نهدانى شۆڕشى کورد و هاوکارى کردنى عێراق دژى شۆرشى کوردستانى باشور ئهوهش وایکرد دواجار شۆڕش بۆ ماوهیهک کپ بکهن و چوار ههزار و 500 گوندو شار و شارۆچکه راگویزن و ئهنفال و کیمیابارانیش لهدوایدا ئهنجام بدرێت، ئهوهجگه لهسێدارهدانى ههزارهها لهتێکۆشهرانى کورد ...

ساڵى (2011) ئهمریکا سهربازهکانى لهعێراق کشاندهوه، بهم ههنگاوهشى عێراقى دایهدهست ئێران و دۆستهکانیشى جێهێشت بهههمان شیوهى ئێستاى کوردستانى رۆژئاوا... (16) ى ئۆکتۆبهرى (2017) دۆێنێیه هێشتا دهنگى تهقه دهبیسترا کۆمپانیا بهریتانیهکان وهک قهل و داڵ گهیشتنه سهر چاڵه نهوتیهکانى کهرکوک

 سهیرکهن لهکۆبوونهوهى (رۆژى 10-10-2019) ئهنجومهنى ئاسایش ههڵوێستى روسیا و چین و ئهمریکا چهنده نادروست و نامرۆڤانه بوو ... جارێکى دیکه دهریدهخست زلهێزهکان بهدڕهوشت و بهرژهوهندخوازن و بهس!! ههرچیهکى لهسهر مافى مرۆڤ و دیموکراسى دهیڵێن درۆیهکى شاخداره .

 لهکۆتاییدا پێویسته ئاماژه بهوهبکهم ههتا حکومهته داگیرکهرهکانى کوردستان لاوازو پڕکێشه بن لهبهرژهوهندى کورده. چونکه رابردوو سهلماندوویهتى ههرکاتێک بچوکترین دهرفهتیان بۆ رهخسابێت پهلامارى کوردو کوردستانیان داوه، ئهوهش خهسڵهتى ههموویانه، دڵنیاشم لهداهاتووشدا ههروا دهبن،  بۆیه دهبێت برابین بۆ ئهوهى گورگ ئاساکان نهمانخۆن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار