یه‌کێتى له که‌رکوکه‌وه بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌کات
6 ساڵ لەمەوپێش
به‌پرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت رۆژى چوارشه‌ممه له شارى که‌رکوکه‌وه بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌که‌ن، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌که‌ن وه‌ک یه‌کێتى خۆیان به پارێزه‌رى شارى که‌رکوک و ناوچه دابڕێنراوه‌کان ده‌زانن.
شۆڕش ئیسماعیل، به‌پرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان رایگه‌یاند "وه‌ک ئاهه‌نگى ده‌ستپێکردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، له شارى که‌رکوکى قودسى کوردستانه‌وه ده‌ستپێده‌که‌ین که بڕیارمانداوه رۆژى 18-4-2018، رۆژى چوار شه‌ممه ئاهه‌نگى ده‌ستپێکردنى بانگه‌شه‌ى لیستى یه‌کێتى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بکه‌ین"
وتیشى " وه‌ک یه‌کێتى خۆمان به پارێزه‌رى شارى که‌رکوک و ناوچه دابڕێنراوه‌کان ده‌زانین و هه‌میشه‌ش به‌رگریکارى که‌رکوک و ناوچه دابڕێنراوه‌کان ده‌بین"
به‌پرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کێتیی، به میدیاى حیزبه‌که‌شى راگه‌یاندووه " به‌رده‌وامده‌بین تا به‌ده‌ستهێنانى مافه ره‌واکانى گه‌لى کورد‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى که‌رکوک و ناوچه دابڕێنراوه‌کان به‌پێى ده‌ستورو یاسا"
شۆڕش ئیسماعیل، سه‌باره‌ت به دواکه‌وتنى ده‌ستپێکردنى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانیش وتى " له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌کى مۆدێرن و جیهانى و شارستانییانه‌و دوور له توندوتیژى و شکاندنى به‌رامبه‌رو به‌پێى یاسا‌و رێساکانى کۆمسیۆن بانگه‌شه بۆ لیست و کاندیده‌کانى یه‌کێتى بکه‌ین"