شاندێکی هەرێم سەبارەت بە داهاتی ناوخۆ سەردانی بەغدا دەکات

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتى دارایی عێراق داواى لە هەرێمى کوردستان کردووە زیاتر لە 905 ملیار دینارى داهاتى نانەوتیی دوو مانگ رادەست بکەن، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەڵە لە نووسراوێکیاندا کراوە، بۆ ئەم مەبەستە شاندێکی تەکنیکی دەنێرێت بۆ بەغدا.

 وەزارەتى داراییی عێراق لە نووسراوێکدا ، کە 8ى نیسان بۆ نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا نێردراوە و داوا دەکات 905 ملیار و 246 ملیۆن و 194 هەزار دینار وەک داهاتى نانەوتى رادەست بکەن، کە داهاتى مانگەکانی  کانوونى دووەم و شوباتی 2024  و داوای کردووە، ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر هەژمارى بانکیى تایبەت بەو داهاتە لە بانکى ناوەندى و وەزارەتی دارایی هەرێمیش دەڵێت، هەڵە لە نووسراوێکیاندا کراوە.

شاندەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هەفتەی داهاتوو دەچێتە بەغدا، بەوتەی بەرپرسانی وەزارەتەکەش "کێشەى ئەو بڕە پارەیە لەوەدا بووە کە بە هەڵە پارەى سپاردەى بانکەکان، قەرزى کارەبا، هاوکاریى هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە لەگەڵى هەژمارکراوە و نێردراوە بۆ بەغدا. بە جیاکردنەوەى ئەو پارانە، داهاتى ئەو دوو مانگە نزیکەى 700 ملیار دینارە".

یاساى بودجەى گشتیی عێراق، حکومەتى هەرێمى کوردستانى پابەندکردووە، بە رادەستکردنى داهاتى نانەوتى، بەڵام تاوەکو ئێستا بەغدا و هەولێر نەگەیشتوونەتە رێککەوتن لەبارەى ئەوەى ئەو داهاتە چى دەگرێتەوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار