نەتەوە یەکگرتووەکان: ئێران لەپشت هێرشەکەی سعودیەوە نەبووە
4 ساڵ لەمەوپێش
کاکەلاو عەبدوڵا
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند ناتوانن ئەوە پشتڕاست بکەنەوە کە ئەو چەکانەی لەهێرشەکەی کێڵگە نەوتییەکانی سعودیەدا بەکارهاتووە "ئێرانی بن".
ئەمڕۆ ١١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە ئەنتۆنیۆ گوتێرس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "لەم کاتەدا ناتوانین لەلای خۆمانەوە ئەوە بسەلمێنین کە ئەو موشەک و فرۆکە بێ فڕۆکەوانانەی لەو هێرشانەدا بەکارهاتوون بنەڕەتیان ئێرانی بێت".
هەروەها گوتێرس وتیشی کە دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە پاشاماوەی چەکەکان گەشتوونەتە ئەو دەرئەنجامە .
له ١٤ ئهیلولى ٢٠١٩ هێرشێکى مووشهکى کرایهسهر کێڵگەی نەوتی خورەیس و ئەبقەیقی کۆمپانیاى ئارامکۆى سعودیه کهبووه هۆى بڕینى بهرههمهێنانى نهوتى جیهان به لهسهدا ٥% و بڕینی بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە بەلسەدا ٥٠%.
ئهمریکا، چەند وڵاتێکی ئەوروپی، هەروەها سعودیه ئهنجامدانى هێرشهکهیان دایهپاڵ ئێران و بە "کردەی جەنگ" ناوزەندیان کرد، بهڵام تاران ههموو ئهو تۆمهتانهى ڕهتکردهوه و به "بێ بناغه" وەسفی کردن.
دوای ڕۆژێک لە هێرشەکە حوسییەکانی یەمەن، کە سەر بە ئێرانە، ئەنجامدانی هێرشەکەیان لەئەستۆ گرت بەڵام ئەمریکا و وڵاتانی تر ئەوەیان رەتکردوە و ڕایانگەیاند حوسییەکان ئەو چەکە پێشکەوتوانەیان نییە.