په‌روه‌رده سێ رۆژ ده‌کاته پشوو به‌هۆى که‌شو هه‌واى سارده‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى چۆمان رایگه‌یاند، به‌هۆى نزمبونه‌وه‌ى پله‌کانى گه‌رما له سنورى حاجى ئۆمه‌ران، بڕیاردراوه له ناوه‌نده‌کانى خوێندن بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ بکرێته پشوى فه‌رمی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى کانونى دووه‌مى 2020 له راگه‌یه‌ندراوێکى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى چۆماندا هاتووه: "به‌هۆى به‌فر بارینى زۆر و سه‌رماوسۆڵه‌یه‌کى توند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى چۆمان بڕیاریدا که سێ ڕۆژ بۆ قوتابخانه بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌ییه‌کانى حاجى ئۆمه‌ران بکاته پشوو".
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه کراوه‌ته‌وه پشووه‌که له رۆژى شه‌ممه 25ى مانگه‌وه تا سێشه‌ممه 28ى ئه‌م مانگه ده‌وامى خوێندن له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌ییه‌کانى حاجى ئۆمه‌ران راده‌گیرێت.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله به‌فر و سه‌رمایه‌ى رووى له ناوچه‌کانى هه‌رێم کردووه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌کانى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاکان ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌یان هه‌یه یه‌ک رۆژ بکه‌نه پشوو له سنورى ئه‌و پارێزگایه‌ى به‌هۆى شه‌پۆلى سه‌رماى تێیدا دروست بووه.