تورکیا خەلیفە نوێکەی داعش دژی پەکەکە بەکار دەهێنێت

چەکدارێکی داعش: خەلیفەی نوێ کەسێکی تورکمانە، خۆی و دارودەستەکەی نزیکی تورکیان، ئەوەش سوودی بۆ میت هەیە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

تانەر سەبری گۆرەنئۆغلۆ چەکدارێکی داعشە دوای دەستگیرکردنی دانی بەوەدا ناوە کەخەلیفە نوێکەی داعش و کەسە نزیکەکانی لەتورکیان و ئەردۆغان دەیەوێت لەدژی پەکەکە بەکاریبێنێت.

تانەر سەبری گۆرەنئۆغلۆ لەساڵی ٢٠١٤دا تێکەڵی داعش بوو و لەگەڵ خەلیفەی نوێی داعش ئەمیر محەمەد عەبدولڕەحمان ئەلمەولا ئەلسەلبی (حاجی عەبدوڵا)، کە لەمیدیاکاندا بە(عەبدوڵڵا قەرداش) ناسراوە کاری کردوەو دانی بەپەیوەندیەکانی ناو ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە.

گۆرەنئۆغلۆ لەتۆمارێکی ڤیدیۆییدا کەبەرپرسانی هەسەدە بڵاویانکردۆتەوە. باسی ئەوەی کرد، لەئابی ٢٠١٧دا بەفەرمانی ئەلسەلبی هەوڵیدا بچێتەوە بۆ تورکیا، وتی «ئەلسەلبی و دوو چەکداری تر پێشتر سەردانی تورکیایان کردبوو». 

کوشتنی بەغدادی لەهەموو لایەک زیاتر به‌ که‌ڵکى تورکیا هات، ئه‌گه‌ر به‌غدادى بکوژایا، کێ جێگاى ده‌گرته‌وه‌، بێگومان حاجى عه‌بدوڵا بوو. حاجى عه‌بدوڵا تورکمانه‌، هه‌موو تورکمانه‌کان له‌ تورکیاوه‌ نزیکن، ئه‌وه‌ش به‌که‌ڵکى  میت دێت

گۆرەنئۆغلۆ وتیشی «کوشتنی بەغدادی لەهەموو لایەک زیاتر سوودی بۆ تورکیا هەبوو. دوای بەغدادی کەسی یەکەم حاجی عەبدوڵایە. حاجی عەبدوڵا کەسێکی تورکمانە. هەموو تورکمانەکان نزیکی تورکیان، ئەوەش سوودی بۆ هەواڵگێری تورکیا هەیە.

تانەر سەبری گۆرەنئۆغلۆ راشیگەیاند، حاجی عەبدوڵا پێکهاتەی داعش دەگۆڕێت، سیستمی حاجی عەبدوڵا جیاوازە، وەک بەغدادی نییە. سیستمی ئەو وەک عەدنانی (تەها سوبهی فەلاحە) و فورکان (والی عادک حەسەن سەلمان ئەلفەیاز) توند نییە. لەبەرامبەر تورکیا و ئەلقاعیدە نەرمە. خۆی نزیکی تورکیاو ئەلقاعیدە دەکات و لەگەڵیان رێکدەکەوێت.

لە ئیدلبەوە دەچوونە تورکیا

تانەر سەبری گۆرەنئۆغلۆ رایگەیاند، حاجی عەبدوڵا خەلیفەی نوێی داعش لەگەڵ دارودەستەکەی لەتورکیایەو وتی «من دەزانم حاجی عەبدوڵا مانگی ٢ی ٢٠١٧ چووە ئیدلب و لەوێوە دەچووە تورکیا. ئەوو موراد قارداش و لەیس عەبوش بۆ تورکیا دەچوون. لەیس عەبوش ئەو زانیاریانەی پێدام. لەیس عەبوش وتی ‹ئێمە دەچینە تورکیا.› منیش پێم وت، من چی دەکەم؟. وتی. ئێمە پەیامێکت بۆ دەنێرین و پێت دەڵێین، کەی دێیتە دەرەوە.»

لەسەر پرسی ئایا لەئیدلب ماوە؟ گۆرەنئۆغلۆ وتی «باوەڕ ناکەم لەئیدلب بێت. ئیدلب گۆڕەپانی شەڕە. هەردوو قاچی تەواو نییە. هەروەها ئەمنیەتی خۆی زۆر بەگرنگ دەزانێت. لەئیدلب لەناو هێزەکانی سوریای ئازادو جیهادیەکاندا ژمارەیەکی زۆر سیخوڕی ئەمریکا هەن. بۆیە ئیدلب بۆ ئەو پارێزراو نییە. بۆ حاجی باشترین و پارێزراوترین شوێن تورکیایە. لەتورکیا بەشاراوەیی دەجوڵێتەوە. خۆی لەئەردۆغان ناشارێتەوە، بەڵام خۆی لەئەمریکا دەشارێتەوە.»

تانەر سەبری گۆرەنئۆغلۆ ئاماژەی بەوەدا، دوای چەند مانگێک حاجی عەبدوڵاو دارودەستەکەی بۆ ئەوەی بچنە تورکیا بەرەو ئیدلب بەڕێکەوتن. وەک ئەوەی لەیس عەبوش پێی وتووە، فەرمانیان بۆ هاتووە کەبچنە تورکیا و وتی، «لەسەر فەرمانی حاجی عەبدوڵا هەوڵمدا بچمە تورکیا. پەیامێکیان ناردبوو. نووسرابوو مانگی هەشت خۆت بگەیەنە تورکیا. ئەرکی نوێ هەیە. من و خانەوادەکەشم لەگەڵ خەڵکی مەدەنی لەئەبو هەشاب چووینە دەرەوەو لەهەریمی یەپەگە خۆمان دەرباز کرد. دوای ئەوەی شەش رۆژ لەمنبج مامەوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئێمەیان دەستگیرکرد.

حاجی عەبدوڵا ئێمەی پەروەردە دەکرد

گۆرەنئۆغلۆ لەسەر پرسی ئەگەر حاجی عەبدوڵا فەرمانی دابێت، داعش بۆچی قاچاخچیەکی باشی بۆ ئەو نەدۆزیوەتەوە؟ وتی، «بۆ ئەوەی ئەرکەکانم جێبەجێ بکەم، لەساڵی ٢٠١٥ەوە خۆم وەک کەسێکی مەدەنی پیشاندابوو. رەگەزم عەرەبەو عەرەبیم باشە. لەبەرئەوەی هاوسەرەکەشم سوریە. ئاسان بوو کە لەگەڵ خەڵکی مەدەنیدا بچمە دەرەوە. حاجی عەبدوڵا ئێمەی ماوەیەکی زۆر پەروەردە کرد، سیستمی راگەیاندنی ئێمە جیاوازە، بەشداری لەکۆبوونەوەکان ناکەین، لەگەڵ هیچ کەسێک کۆنابینەوە. حاجیش بەشداری لەکۆبوونەوەکان ناکات.

حاجی عەبدوڵا بڕوای تەواوەتی بەو کەسانە هەیە کە لەدەوری کۆبوونەتەوە. لەزۆر قۆناغدا ئەوانەی تاقیکردووەتەوەو بڕوای بەوان هەیە. پیاوەکانی پیشانی کەس نادات. لای حاجی عەبدوڵا سیستمی هەڕەمی نییە. سیستمەکەی وانیە کەپەیوەندی لەگەڵ کەسێک دابنێت و ئەو کەسەش پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی تر دابنت. ئەو یەکسەر پەیوەندی لەگەڵ دادەنێت و کەسی سێیەم بوونی نییە. لەبەرئەوەی کەسی سێیەم دەبێتەهۆی دروستبوونی ئیستخبارات. لەناو رێکخستندا ئێمە زۆر خۆمان دەرناخەین.»

دوای بەغدادی بەهێزترین کاندید حاجی عەبدوڵایە

تانەر سەبری گۆرەنئۆغلۆ چەکداری داعش وتی کە ئەو پێشبینیدەکرد دوای بەغدادی حاجی عەبدوڵا ببێتە خەلیفەی داعش و دەڵێت «حاجی عەبدوڵا کەسێکی کۆنەو لەناو رێکخستندا خەڵک خۆشی دەوێت. لەناو داعشدا لەسەر ئاستی باڵا بەرپرس کەم ماون. هەموویان کوژران. خۆی و حاجی عەبدولناسر (تەها عەبدولڕەحمان عەبدوڵلا کە لەدەستی هەسەدەدایە) لەهەموو کەسێک زیاتر نزیکی خەلیفە بوون. بەڵام ئەویش بەهۆی بەیاننامەکانی دەبووە هۆی ئاڵۆزی. کەسێکی زۆر توندڕەو بوو. لەسەر ئەرکەکەی دوورخرایەوە. لایەنی ئایدۆلۆژی حاجی حەمید لاواز بوو. لەبەرئەوە بەهێزترین کاندید حاجی عەبدوڵایە.»

کوشتنی بەغدادی لەبەرژەوەندی تورکیادا بوو

گۆرەنئۆغلۆ وتیشی «کوشتنی بەغدادی لەهەموو لایەک زیاتر بەکەڵکی تورکیا هات. ئەگەر بەغدادی بکوژرایا، کێ جێگای دەگرتەوە، بێگومان حاجی عەبدوڵا بوو. حاجی عەبدوڵا تورکمانە. هەموو تورکمانەکان لەتورکیاوە نزیکن. ئەوەش بەکەڵکی هەواڵگیری تورک دێت. لەگەڵ ئەوەی ئاگاداری هاتنی کۆپتەرەکان بوو، بەڵام بەغدادییان ئاگادارنەکردەوە، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە بەغدادی بکوژرێ و پیاوی ئەوان جێگای بگرێتەوە کە لەگەڵ لایەنەکانی تر جیاواز بوو. دەیانەوێت حاجی عەبدوڵا لەدژی پەکەکەو رژێم بەکاربهێنن.

لەڕاستیدا بەغدادی داعشی بەڕێوەنەدەبرد. ئەوانەی بەغدادیشیان بەڕێوەدەبرد تورکمانەکانی عێراق بوون. نموونە لەیس عەبوش، حاجی عەبدوڵا، حاجی عەبدولناسر لەناو داعشدا خاوەن بەرپرسیاری گەورە بوون. واتە داعش لەبناغەدا تورکمانە. هەموو کەسێک دەزانێت، چ مەدەنی، چ داعش، تورکمانەکان ئەردۆغان و داعشیان خۆشدەوێت. کەس نازانێت چەند ئەندامی میتی تورکیا لەناو تورکمانەکاندا هەن، هەموویان عاشقی تورکیان.»

داعش لەدژی پەکەکەو هێزە جیاوازەکان بەکاردەهێنن

تانەر سەبری گۆرەنئۆغلۆ رایگەیاند، لەناو داعشدا لەساڵی ٢٠١٧ەوە لەنێوان باڵی توندڕەو بەناوی ‹خەریجی› و باڵی نزیک لەئەلقاعیدە بەناوی ‹موخالیف› کێشە هەیەو وتی، «حاجی عەبدوڵاش باڵی موخالیفە. حاجی عەبدوڵا داعش زیاتر نزیکی تورکیا دەکات. عەقیدەی حاجی عەبدوڵا جیاوازە، وەک بەغدادی نییە. وەک عەدنانی (تەها سوبهی فەلاحە) و فورکان (والی عادک حەسەن سەلمان ئەلفەیاز) توند نییە.

لەبەرامبەر تورکیاو ئەلقاعیدە نەرمە. لەتورکیاو ئەلقاعیدە نزیک دەبێتەوەو لەگەڵیان رێکدەکەوێت. ئەوەش دەبێتە دەرفەتێک و لەدژی پەکەکە بەکاری دەهێنن. پێی دەڵێن، دوژمنێکی هاوبەشمان هەیە، وەرن لەدژی پەکەکە شتێک بکەین. خۆی ئەبو هانزالە پێشتر کەهەوڵی رێکخستنکردنی خەڵکی بۆ ناو داعش دەدا دەیوت، «وەرن لەدژی پەکەکە دەست بەجیهاد بکەین. سیاسەتی دەوڵەتی تورک بەم شێوەیەیە، دەیانەوێت لەدژی پەکەکە شەڕیان پێبکات. تورکیا دوای سوپای سوریای ئازاد هەوڵدەدات داعش بکاتە سوپایەکی جێگیر بۆ خۆی.»

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار