زانایەکی پەتا ناسی: ژمارەی گیان لەدەستدان لە بەریتانیا بەهۆی کۆرۆناوە دەگاتە 7 هەزار بۆ 20 هەزار

4 ساڵ لەمەوپێش



کاکەلاو عەبدوڵا

پرۆفیسۆرێکی بەریتانی هۆشداریدا کە لە ئێستادا توانای ئەوەیان نییە بزانن بەراستی چەند کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە بۆیە رەنگە ژمارەی گیان لەدەستدان بگاتە حەوت هەزار بۆ 20 هەزار.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی ئازاری 2020 نیڵ فێرگسن، زانای پەتاناس و ئەندام لە تیمی وەڵامدانەوەی کۆلێجی ئیمپیریاڵ دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە بی بی سی راگەیاند، "لەکاتێکی دیاریکراودا بەرزبوونەوەیەکی یەکجار زۆرمان بینیوە لە رێژەی تووشبووندا، توانای ئەوەمان نییە لە ئیستادا کە بزانین چەنێك کەس تووشبوون".

فێرگسن وتیشی بەلەبەرچاوگرتنی ئەم ژمارە نەزانراوانە "پێمانوایە ژمارەی گیان لەدەستدان لەنیوان 7 هەزار بۆ 20 هەزار بێت".

بەپێی دواین ئامارەکان لە بەریتانیا، چوار هەزار و 313 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبوانیش 41 هەزار و 901 حاڵەتە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار