له‌هه‌ولێر نوێکردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران ده‌ستى پێ‌کرد
6 ساڵ لەمەوپێش
دیار عمر
ئه‌مرۆ 12ى ته‌موزله‌پارێزگاى هه‌ولێر 76 بنکه‌ى نوێکردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران کرایه‌وه بۆ نوێکردنه‌وه‌ى تۆماره‌که، به‌رپرسى ئۆفیسى هه‌ولێر له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى ده‌ڵێت:" به‌هۆى نوێکردنه‌وه‌ى تۆماره‌که ژماره‌که‌ى ده‌نگده‌ران له‌پارێزگاى هه‌ولێر که‌م بۆته‌وه بۆ ملیۆنێک و 112 هه‌زار و 348 ده‌نگده‌ر.
ئارام نه‌جمه‌دین، به‌رپرسى ئۆفیسى هه‌ولێر له‌کۆمسیۆن له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ ده‌ستیان کرد به‌کردنه‌وه‌ى بنکه‌کانى نوێکردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران و به‌شێوه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغى زیاتر نه‌بێت له‌کاتى ریفراندۆم 53 بنکه‌مان هه‌بوه به‌ڵام دواى زیادکراوه بۆ 76 بنکه تاوه‌کو پاڵه‌په‌سۆ که‌م بێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بنکانه.ئێستاش 36 بنکه له‌ناو سه‌نته‌رى هه‌ولێر و 40 بنکه‌ش که‌وتۆته سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحیه‌کان.
له‌باره‌ى ژماره‌ى ده‌نگده‌ران و ئه‌وانه‌ى که‌وتونه‌ته سنورى مادده‌ى 140 به‌سایتى هاوڵاتى وت" ئه‌وانه‌ى له‌سنورى مادده‌ى 140 ناویان له‌تۆمارى ده‌نگده‌ران نیه ناتوانن ده‌نگ بده‌ن و ئێستاش به‌هۆى نوێکردنه‌وه‌ى تۆماره‌که ژماره‌که‌ى ده‌نگده‌ران له‌پارێزگاى هه‌ولێر که‌م بۆته‌وه بۆ ملیۆنێک و 112 هه‌زار و 348 ده‌نگده‌ر.
هه‌روه‌ها وتیشى"" نوێکردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران بۆ ئه‌وه‌یه ده‌نگده‌ران دڵنیا ببنه‌وه له‌ناوى خۆیان و ئه‌گه‌ر هه‌ر کێشه‌یه‌کیش هه‌بێت ده‌توانن چاره‌سه‌رى بکه‌ن که ناویان نه‌بێت یان گواستنه‌وه‌ى بۆبکه‌ن".
ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که له‌کاتى سه‌ردانى کردنى بنکه‌کانیش ده‌بێ هاوڵاتى خۆى بچێت و فۆرمى خۆراک ده‌بێ له‌گه‌ڵ خۆى ببات و له‌گه‌ڵ یه‌کیک له‌پێناسه‌کانى تری‌دا.