ترەمپ: نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری زۆر بەهێزی ئێمە بە خێرایی دادەڕمێت
6 ساڵ لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەینی رایگەیاند لیرەی تورکی بە خێرایی دادەڕمێتە خوارەوە لە بەرامبەر دۆلاردا دوای ئەوەی ئەمریکا سزای ئەو ولاتەی دا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە توویتێکدا وتی "بڕیارمدا بە دووهێندە کردنی گومرکی سەر ئاسن و ئەلەمنیۆمی پەیوەست بە تورکیا بەو پێیەی دراوەکەیان، لیرەی تورکی بە خێرایی دادەڕمێتە خوارەوە لە بەرامبەر دۆلاری زۆر بەهێزی ئێمە! ئەلەمنیۆم ئێستا دەبێتە 20% و ئاسنیش 50%. پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا لەم کاتەدا باش نین."
ئەمەش دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا لە وەڵامی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر تورکیا وتی "ئه‌گه‌ر ئەوان دۆلاریان هه‌بێت ئێمه گه‌ل و مافی خۆمان و خودامان هه‌یه".
لیره‌ی توركی ڕۆژ به ڕۆژ له به‌رانبه‌ر دۆلار و یۆرۆ زیاتر به‌های خۆی له‌ده‌ست ده‌دات. نرخی یه‌ك دۆلار بوو به 6.8 لیره‌ی توركی.
ئەمەش دوای ئەوە هات ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرنال-ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، شاندی تورکیا بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی پاستۆر بروونسۆن سەردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كردبوو، به‌ڵام سەرکەوتوو نەبوون له هه‌وڵه‌كانیان.
ئەم وتانەی ئۆردۆغان لەکاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە بەهای لیرە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بە 5.26 لیرە مامەڵەی پێوە کرا، ئەمڕۆش گەیشتە نزیەکی ٧ لیرە بەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکی.
هاوکات ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرنال دەڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ گەیشتووەتە ئاستێك كه ڕێكاری نوێتر له به‌رانبه‌ر توركیا بگرێته‌به‌ر.
پێشتر کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری وه‌ستاندنی فرۆشتنی فرۆکەی F35ی به توركیا دابوو، هەروەها دۆنالد تره‌مپی سه‌رۆكیش سزای به‌سه‌ر ٢ وه‌زیری توركیادا سه‌پاندبوو.