موراد قەرەیلان: تۆڵەى خوێنى زەکى شنگالى دەکەینەوە

6 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

موراد قەرەیلان ئەندامى کۆنسەى بەڕێوەبەرایەتى کەجەکە ڕایگەیاند تۆڵەى ئەو هێرشە دەکەنەوە کرایە سەر شنگال.

موراد قەرەیلان لە پەیامێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، "ئەو هێرشە ترسنۆک و نامەردانەیەى کرایە سەر شنگال شەرمەزاردەکەين و  تۆڵەى خوێنى شەهید زەکى شنگالى لە دەوڵەتى تورکیا دەکەينەوە".

 قەرەیلان سەرەخۆشى لە گەلى کورد و ئێزدییەکان کرد و ڕایگەیاند، ئەوان ڕەنج و تێکۆشانى شەهیدان دەگەیەننە قۆناغى سەرکەوتن.

ڕۆژی 15ی ئەم مانگە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی جیاجیایان لە شنگال بۆردومانکرد و بەهۆیەوە زەکى شنگالى فەرماندەى پەکەکە شەهیدبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار