گــــوڵـــدانــەکـــەی ئـــوروک

11 مانگ لەمەوپێش



دەشتی مەحمود

 

چەندین داهێنان و نوێگەری گرنگ لەڕۆژهەڵاتی ناوینی دێرین لەسەردەمی ئوروکدا دەرکەوتوون. یەکێک لەمانە بەکارهێنانی هونەر بوو بۆ نیشاندانی رۆڵی فەرمانڕەوا لەناوچەکەدا. گوڵدانی ئوروک، کە تەمەنی بۆ ٣٠٠٠ ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، لەئوروک دۆزرایەوەو دیارترینی ئەم نوێگەرییانەیە. رازاوەیی دەرەوەی دەرخەری گەردوونزانی میزۆپۆتامیای دێرینە.

ئەم گوڵدانە لەمەڕمەڕ دروستکراوەو بەرزییەکەی سێ پێیە (بەنزیکەیی مەترێک) و ٢٧٠ کیلۆگرام کێشیەتی؛ لە ١٩٣٤ کنەکارێکی ئەڵمانی لەکاتی کارکردنیدا لەنێو پاشماوەکانی رێوڕەسمەکاندا لە پەرستگای ئینانادا دۆزییەوە کە مێخوای خۆشەویستی، بەپیتی و جەنگ بووە لەگەڵ ئەوەشدا سەرەکیترین خوا-پارێزەری شاری ئوروک. گۆڵدانەکە یەکێک بوو لەو جووت گوڵدانەی لەپەرستگای ئینانا بەتەنیشت شتگەلی بەنرخی تروە دۆزرایەوە.

گوڵدانەکە چوار شێوەی هەڵکۆڵینی لەسەرە. هەڵکۆڵینەکەی بەشی خوارەوەی گژوگیاکانی دەوروبەری رووباری دیجلەو فوڕات نیشان دەدات هەروەک قامیشەڵان و دانەوێڵەی چێنراو . لەسەرو ئەمیشەوە رێوڕەسمی ئاژەڵەکانی وەکو مانگاو مەڕ هەن  کە لەسەر لاو وەستاون. لەهەڵکۆڵینی دواتردا، هەمان رێوڕەسم بەردەوامە، ئەمجارە پیاوی رووتن و دەفری پڕ لەپێشکەشکردنەکانی قوربانیان بەدەستەوەیە، لەوانە میوە و دانەوێڵە. هەڵکۆڵینی سەرەوە و کۆتایی، خۆی دیمەنێکی تەواوە، نەک تەواوکەری ئەوانیتر بێت. لەم هەڵکۆڵینەیاندا رێوڕەسمەکە لەپەرستگای ئینانا ئەنجامدراوە. ئینانا، دیارترین مێخوای جڤاتی خواکانی میزۆپۆتامیا بەپێوە راوەستاوە و دوو چەپکە قامیشەکەشی لەدواوەیەتی کەتایبەتمەندی خۆین. کەسێکی رووت دەفرێک میوە و دانەوێڵە پێشکەشی ئینانا دەکات. کەسێکی دیکەش بەجلوبەرگی رێوڕەسمەوە - روونە سەرۆک/قەشەیە- لەنزیک رێوڕەسمەکە وەستاوە کە بەرەو رووی دێن و ئەم کەسەش دوموزی دەنوێنێتەوە.

گوڵدانەکە لەمۆزەخانەی عێراق لە دەوروبەری ١٠ بۆ ١٢ی نیسانی ٢٠٠٣دا دزرا. تاڵانچییەکان شوشەی پیشاندانەکەیان قڵپ کردبووەو شکاندبوویان، پاشان گوڵدانەکەیان لەقاڵبەکەی ژێری دەرکردبوو. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٣دا، سێ گەنجی نەناسراو بەسوار تۆیۆتایەکی سوورەوە هاتنەبەردەم دەروازەی ئاسایشی مۆزەخانەی عێراق. لەسنووقی سەیارەکەیاندا چەرچەفێکیان دەرکرد کە ١٤ پارچەی گوڵدانی وارکای تێدا پێچرابوو. پارچەکانیان دایە دەستی ئەمریکییەکان و دیارنەمان. بنەکەی و قەراغی سەرەوەی زیانی باشیان پێگەیشت بوو. ئەمڕۆ گوڵدانەکە لەمۆزەخانەی عێراق لەشاری بەغدای پایتەخت نمایش دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش