ئەوەی لە نێچیرڤان بارزانی تێگەیشتم

6 ساڵ لەمەوپێش



ئاسۆ حاجی

گووتارەکەی نێچیرڤان بارزانی زیاتر بوو لە تەنها گووتارێک بۆ هاندانی پارتی،نێچیرڤان بارزانی لەو گووتارەی ئادگاری قۆناغی داهاتووی سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی دیارکرد کاتێک گووتی:"ڕابردوو سەلماندوویەتی کە شەراکەتی لاواز و لەرزۆک و بێبەرنامە زیاتر کۆسپ درووست دەکات نەک پێشکەوتن"٠ ئەو وشانە بە زیرەکی و بە مەبەست هەڵبژیردراون بۆ دوو مەبەست،یەکەمیان دڵنیا کردنەوەی دەنگدەرانی پارتی بەوەی بەشینەوەی شایستەکانی پارتی لە پێناو پاراستنی یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی لەلایەن پارتی کەوتۆتە قۆناغی پێداچوونەوە و گەیشتن بەو قەناعەتەی کە سەردەمیان بەسەر چوو،مەبەستی دووەمیش بۆ کۆنە هاوپەیمان و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانە کە لە مەودوا پارتی بە گوێرەی سەنگ و هێزی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵ دەکات بە تایبەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە مانا و شکۆی بۆ هیچ جۆرە ڕێکەوتنێک نەهێشتۆتەوە. پارتی لە ساڵی 1992 لە هەموو هەڵبژاردنەکان قوربانی داوە لە پێناو پاراستنی ئاشتەوایی و ناو ماڵی کوردستانی بەڵام لایەنەکانی دیکە قەت ئەو هەڵوێستانەی پارتیان لەبەر چاو نەبووە و بە خراپی سودیان لێ وەرگرتووە و لە دژی پارتی بەکاریان هێناوەتەوە.

لە یەکەمین هەڵبژاردن کورسیەکی دا یەکێتی تا شەڕی ناوخۆ دروست نەکا بەڵام هەر کردی،لە هەڵبژرادنی دووەم لە بەر ڕێزی مام جەلال ئیمزای لە سەر رێکەوتنی ستڕاتیژی کرد بەڵام ئەگەر لە ناچاری و بێهێزی نەبووبێ پابەندی یەک بڕگە و خاڵی ئەو ڕێکەوتنە نەبوو.

لە دوای دروست بوونی گۆڕان پارتی بەهانایەوە نەچووبا گۆڕان تۆزی پێدەکرد ئەوجا لە چاکە دانەوەی پارتی چووە ناو چەندین پیلانی ناوخۆیی لەگەڵ گۆڕان لە هەولێر و بەغدا بۆ شکاندنی پارتی، دواین چاکە دانەوەی پارتی ڕووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەری کەرکوک بوو کە تەنها لە پێناو لە ناوبردنی پارتی نیوەی خاکی باشوری کوردستانیان ڕادەستی بەغدا کردەوە.

بیست و شەش ساڵی ڕابردوو ئەوەی سەلماندووە کە هاوپەیمانێتی یەکێتی لەگەڵ پارتی شەڕاکەتێکی لەرزۆک و گوماناوی بووە، لە ڕۆژانی ڕابردووش هێرشەکانی قوباد تاڵەبانی بۆ سەر پارتی و بێ ڕێزیکردن بەو حکومەتەی بەخۆی چوار ساڵە جێگری سەرۆکەکەیەتی و لە دەڤەری سلێمانی بڕیار بەدەست ئەوە.

هەروەها ئەو تاک ڕەویەی یەکێتی لە دیاریکردنی پاڵێوراو بۆ سەرۆکایەتی کۆماری عێڕاقی فیدڕال کردی پارتی گەیاندە ئەو قەناعەتەی کە قۆناغی داهاتوو پاراستنی شایستەکانی پارتی لە سەرەوەی ئەولەویاتی بێت بەو باوەڕەی بەهێزی پارتی بەهێزی پێگەی نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردستان بەهێز دەبێت.

گووتارەکەی نێچیرڤان بارزانی دەرفەتێکیشە بۆ ئەو لایەنانەی کە یەکێتی پلانی دەروێنەکردنی بۆ داناون بە تایبەتی ئەوانەی پێگەی جەماوەریان لە سلێمانی و گەرمیانە بە خۆیان و سیاسەتی ڕابردووی خۆیان دابچنەوە بە تایبەتی لە دژایەتی کردنی پارتی چونکە پارتی قەت بە ژمارەی کورسی مامەلەی لەگەڵ نەکردوون بەڵکو وەک بەشێک لە پێکهاتەی ئەو میللەتە هەماهەنگی و کارکردن لەگەلیان بە پێویستی زانیوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار